پسپۆڕێكی ده‌رونی: هاوسه‌رگیری مه‌كه‌ن

ڕێژنە میدیا

بیرۆكه‌ی‌ مانه‌وه‌ به‌ ته‌نها وهاوسه‌رگیری نه‌كردن نوێترین بابه‌ته‌ كه‌ پسپۆڕانی ده‌رونی باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ چیتر هاوسه‌رگیری ئه‌و خۆشبه‌ختیه‌ نییه‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

پرۆفیسۆره‌ بیر دیباولۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان له‌ شاری “دنفر” باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه‌ زیاتر هه‌ست به‌و بابه‌تانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ داهاتویانه‌وه‌ و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چۆن گه‌شه‌ به‌ خودی خۆیان بده‌ن وه‌ك مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو و زۆر گرنگی به‌ كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و پلانیان بۆ داهاتویان هه‌یه‌ زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌ و كه‌متر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ توشی كێشه ببن به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌وه‌.

به‌ بۆچوونی ئه‌م پزیشكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ سینگڵی بژین ستایلی ژیانیان ڕونتره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوسه‌ر گیری ده‌كه‌ن .

به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ سووده‌كانی هاوسه‌رگیری باسكردووه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ كراوه‌ هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر ئه‌گه‌ری توشبوونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌مار و زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

له‌ ساڵى 2018 دا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كچ له‌ كوردستان خه‌ته‌نه‌ كراون

ڕێژنە میدیا   به‌پێی یاسا خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ ...