سووده‌كانى خواردنی ترش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ئەمانەن

ڕێژنە میدیا

 

 شاره‌زایانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ ئاشكرایانكردووه‌، كه‌ ترش سودێكی‌ باشی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، چونكه‌ حه‌زكردنی‌ مرۆڤ له‌خواردن ده‌كاته‌وه‌ و هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات ‌و قه‌بزیش ناهێڵێت.
به‌وته‌ی‌ زاناكان، ترش ڕێژه‌ی‌ به‌رزی‌ شه‌كره‌ی‌ ناو خوێنیش داده‌به‌زێنێت‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ سودێكی‌ زۆری‌ لێوه‌رده‌گرن، میكرۆبه‌كانی‌ ناو جه‌سته‌ش ده‌كوژێت، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هاوكاریی‌ به‌ستنی‌ ده‌ماره‌كان ده‌كات‌ و خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێته‌وه‌، تای‌ گه‌رمیش داده‌به‌زێنێت.
باس له‌وه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر ترش له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت ‌و غه‌رغه‌ره‌ی‌ پێبكرێت، ئه‌وا به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ ناو ده‌م ‌و ددان، ئه‌گه‌ر ترشه‌كه‌ بكوڵێنن ‌و ئاوه‌كه‌ی‌ بخۆنه‌وه‌، ئه‌وا له‌ژه‌هراویبوون ده‌تانپارێزێت. به‌ڵام شاره‌زایان هۆشدارییان داوه‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ فشاری‌ خوێنیان هه‌یه‌، ترش به‌كارنه‌هێنن.

سەرنجی خۆت بنووسە