به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی وڵاتانی دنیا بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵبژێردران

به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی ساڵانه‌ بۆ به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی وڵاتانی دنیا ده‌كرێت، پاسپۆرتی دوو وڵات به‌ باشترین هه‌ڵبژێردران، هه‌ڵگری ئه‌م پاسپۆرتانه‌ ده‌توانێت سه‌ردانی زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا به‌بێ ڤیزالێدان بكات.

ماڵپه‌ڕی شه‌رق ئه‌وسه‌ت هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات به‌پێی ڕیزبه‌ندیی جیهانیی بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین و به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی دنیا، پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و سه‌نگافووره‌ به‌ به‌هێزترین هه‌ڵبژێردران، چونكه‌ هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆرتانه‌ ده‌توانێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی ڤیزا پێشوه‌خته‌ لێ بدات، سه‌ردانی 189 وڵاتی جیاواز بكات. له‌ كاتێكدا پاسپۆرتی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان ته‌نیا ده‌توانێت سه‌ردانی 25 وڵات به‌بێ ڤیزالێدان بكات.

له‌ پله‌ی دووه‌مدا پاسپۆرتی وڵاتانی كۆریای باشوور و فنلاند و ئه‌ڵمانیا دێن، هه‌ڵگرانی ئه‌م پاسپۆرتانه‌ ده‌توانن سه‌ردانی 187 وڵات به‌بێ ڤیزا بكه‌ن. پله‌ی سێیه‌میش بۆ پاسپۆرتی وڵاتانی دانیمارك، ئیتاڵیا و لۆكسمبۆرگ بوو، هه‌ڵگری ئه‌م پاسپۆرتانه‌ ده‌توانێ سه‌ردانی 186 وڵات به‌بێ ڤیزا بكات.

له‌ پله‌ی چواره‌میشدا ناوی پاسپۆرتی وڵاتانی فڕه‌نسا و ئیسپانیا و سوید هاتووه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ یه‌ك ژماره‌ جیاوازییان له‌گه‌ڵ پله‌ی سێیه‌مدا هه‌یه‌ و ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 185 وڵات بكه‌ن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2016 به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا چووه‌ ده‌ره‌وه‌، ژماره‌ی پێشكه‌شكردنی داوای هاووڵاتییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرتی به‌ریتانی زیادی كرد، به‌مه‌ش توانی له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا پێشی پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریكی بداته‌وه‌ و پله‌ی پێنجه‌م وه‌رگرێت و به‌ دواییشدا پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریكی پله‌ی شه‌شه‌م جێگیر بكات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌ پاسپۆرتی ئیماراتی كراوه‌، كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م پاسپۆرته‌ ده‌توانێت سه‌ردانی 165 وڵات به‌بێ ڤیزا بكات، به‌مه‌ش مێژوویه‌كی جیاوازی له‌چاو 14 ساڵی ڕابردووی وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد و پله‌ی 20ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆشداری دەدرێت : شه‌ش رۆژی ته‌واو زەوی تاریک دادێت

ڕێژنە میدیا دوای چاودێریكردنی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی خۆر، زانایان گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ند ئه‌نجامێكی نائومێدبه‌خش ...