بارسێلۆنا و تێرشتیگ رێکدەکەون ؟

ڕێژنە میدیا

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ باسیان له‌ نوێترین پێشهاته‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا تێرشتیگن كرد.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكرده‌وه‌، گفتوگۆیه‌كانی نێوان بارسێلۆنا و شتیگن به‌رده‌وامه‌، بارسا ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ گرێبه‌ستی گۆڵپارێزه‌كه‌ درێژبكاته‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ش باشتربكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گفتوگۆیه‌كان به‌بێ په‌له‌كردن ده‌كرێن، چونكه‌ گرێبه‌ستی ئێستای شتیگن تاوه‌كو هاوینی 2022 واژۆكراوه‌.

یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت شتیگن رازی بكات گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆبكات تاوه‌كو هاوینی 2024، له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه‌ بڕه‌كه‌ی 180 ملیۆن یۆرۆیه‌.

له‌ رۆژانی رابردوو راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، یانه‌كانی بایرن میونشن، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

ئێستا شتیگن پێكانی هه‌یه‌ و له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها یاریی جامی سوپه‌ریش به‌شداریی ناكات.

 

سەرنجی خۆت بنووسە