بۆ کچان : چەند ئامۆژگاریەک بۆ پێش هاوسەرگیری کە ژیانت دەگۆڕێت

ڕێژنە میدیا

 

ژیان دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری وەکو خۆی نامێنێتەوە، گۆڕانکاری بەسەردا دێت بۆ هەردولا، کە هەندێک زانیاری هەیە پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری پێویستە هەردوکیان بیزانن بۆ ئەوەی زیاتر بەرچاو رون بن، لێرەدا هەندێک ئامۆژگاری گرنگ بۆ کچان دەخەینەڕو.

یەکەم: گفتوگۆی باش بنەمای پەیوەندی خێزانیە
پێش ئەوەی بریار بدەیت کە هاوسەرگیری بکەیت دڵنیابەرەوە لەوەی بەبڕی پێویست گفتوگۆت لەگەڵ ئەو کەسەدا کردوە، دەربارەی کێشە و نیگەرانیەکانت قسەی لەگەڵدا بکە، چونکە ئەو شتانەی پێش هاوسەرگیری دەیڵێێت کاریگەری زیاترە لەو شتانەی دوای هاوسەرگیری دەیڵێیت.

دوەم: رون و ئاشکرا بە
رونی و ئاشکرایی لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا نهێنی سەرکەوتنی ژیان، پێویست ناکات هیچ شتێک لە هاوسەرەکەت بشاریتەوەو پێویست بە ترس ناکات لە وتنی شتەکان.

سێیەم: گرنگی بە هێڵی سور بدە
پێش هاوسەرگیری ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکدا هەیە و بەردەوام ئەو بیرکردنەوەی دێت بە مێشکتدا و دەڵێیت “ئایا پێویست دەکات کۆتایی بەم پەیوەندیە بهێنم” ئەوا باشترە هاوسەگیری لەگەڵ ئەو کەسە نەکەیت، چونکە ئەو هاوسەرگیریە زۆر درێژە ناکێشێت.

چوارەم: چاوەڕێ مەکە هاوسەرەکەت دوای هاوسەرگیری بگۆڕێت
ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک دەکەیت هەندێک شتیت بەدڵ نیە بەلام پێت وایە دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێت ئەوا هەڵەیت، بێگومان خەڵکی دەگۆڕێت بەڵام هەمو جارێک بەو شێوەیە نیە کە تۆ دەتەوێت.

پێنجەم: بە تەواوی بەرامبەرەکەت ناناسیت
زۆر تایبەتمەند کەسایەتی هەیە وای هاوسەرگیری دەردەکەوێت، بۆیە وامەزانە پێش هاوسەرگیری بەرامبەرەکەت بە تەواوی ناسیوە.

شەشەم: هاوسەرگیری جیاوازە
ئەگەر پێتوایە دوای هاوسەرگیری بە هەمان شێوەی پێش هاوسەرگیری ژیان دەکەیت ئەوا هەڵەیت، دوای هاوسەرگیری بەرپرسیاریەتی زیاترت دەکەوێتە سەرشان، بۆیە پێویستە خۆتی بۆ ئامادە بکەیت.

حەوتەم: دەربارەی داهاتوتان قسەبکەن
مەترسە لەوەی دەربارەی داهاتوتان قسەی لەگەڵدا بکەیت، ئایا پیشەکەی چیە؟ پیشەکەی بە خواستی تۆیە؟ دەتەوێت دوای هاوسەرگیری کار بکەیت؟ پێش هاوسەرگیری دەربارەی ئەم شتانە قسەی لەگەڵدا بکە بۆ ئەوەی دواتر کێشەتان بۆ دروست نەبێت.

هەشتەم: تێگەشتن لە خێزان
یەکێک لەو کێشانەی روبەڕوی هاوسەرەکان دەبێتەوە کە لە خێزانەکانیانن تێناگەن، پێویستە ئەوە بزانیت کاتیک هاوسەرگیری ئەنجام دەدەیت دەبێت لەگەڵ هاوسەرەکەت خێزانەکەشیت بوێت و لێیان تێبگەیت.

نۆیەم: هاوسەرگیری وەکو فیلمەکان نیە
هەندێک لە کچان وابیر دەکەنەوە ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیری هاوشێوەی فیلمەکانە، دەیانەوێت ئامادەکاریەکە بە هەمان شێوە بێت کە وێنایان کردوە لە مێشکیاندا، بەڵام لە راستیدا زۆر جیاوازترە.

دەیەم: پێش هاوسەرگیری سەردانی پزیشک بکەن
یەکێک لە گرنگرین خاڵەکان پێویستە پێش ئەنجامدان هاوسەرگیری هەردوکتان سەردانی پزیشک بکەن تا دڵنیابنەوە هیچ کێشەیەکی تەندروستیتان نیە بۆ ئەوەی دوای هاوسەرگیری کێشەتان بۆ دروست نەبێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

له‌ ساڵى 2018 دا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كچ له‌ كوردستان خه‌ته‌نه‌ كراون

ڕێژنە میدیا   به‌پێی یاسا خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ ...