WhatsApp گۆڕانکاری تێدا ئەکرێت ..

ڕێژنە میدیا

وەگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

تۆڕێ‌ كۆمەڵایەتی واتس ئەپ چەند گۆڕانكارییەك لەساڵی نێوە دەكات‌و دیارترین گۆڕانكارییەكان دۆخی تاریك و گەڕان بەدوای هەواڵە فەیك و ناراستەكانە لە گۆگڵ.

دۆخی تایریكی
ئەمەش وادەكات، كە بەرنامەی وەتس ئەپ تاریك ببێت و خودكارانە بگۆڕێت، كە دەتوانیت خۆت دۆخەكە لابەریت، بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان دەڵێن ئەم دۆخە تاریكە سوودی زۆری بۆ شەحنی باتری مۆبایلەكەت دەبێت.

هەواڵی پڕوپاگەندەو ناڕاست ئیتر بوونی نامێنێت لەگەڵ ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی وەتسئەپ دەتوانیت بەدوای وێنەدا بگەرێیت لە ڕێگەی گۆگڵەوە.

بێتای ڤێرشنی بەرنامەكە 2.19.73 بۆ ئەندریدە، كە تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە بۆ ئەوەی لەكاتی بەدواگەڕانی گۆگڵدا هەر لەناو بەرنامەكەوە بگەڕێت.

خزمەتگوزاری سڕینەوەی خودكارانە:
ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات، كە كاتێك دەستنیشان بكات بۆ سرینەوەی ئەو نامەی، كە خۆی دەینێرێت، ئەمەش وادەكات نامەكان زیاتر پارێزراو نهێنی بێنییەوە.

ئەم ڤێرشنە نوێیە بۆ هەموو كەس بەردەست نییە و WhatsApp  هێشتا لەسەر گروپێكی بچووك بەكارهێنەر تاقیكردنەوەی لەسەر دەكات و پاشان بۆ جیهانی بڵاودەكاتەوە.

یەكێكی تر لە خزمەتگوزارییە نوێكان گۆڕینی فۆنتی نووسینە.

سەرنجی خۆت بنووسە