هەرگیز له‌كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه‌ مەکە

ڕێژنە میدیا

 

دۆمینیك شۆل به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای “BatterieIngenieure ” ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت” ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مۆبایله‌كانیان شه‌و هه‌تا به‌یانی له‌ژێر شه‌حندا به‌جێ ده‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاتریه‌كه‌ی‌ بگاته‌ %100 ئه‌مه‌ له‌ توانای پاتری مۆبایله‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت گه‌یشته‌ 30-5% ئه‌وه‌ ده‌توانیت له‌ به‌یانیان شه‌حنی بكه‌یته‌وه‌. گۆڤاری Business Insider هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پاتری مۆبایل بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ ته‌واوی پاتریه‌كانی مۆبایل كه‌ له‌ مادده‌ی‌ لسیۆم دروستكراوه‌ ته‌مه‌نیان به‌سه‌ر ده‌چێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ كیمیاویانه‌ی‌ له‌ناو پێكهاته‌ی‌ پاتریه‌كه‌دا ڕووده‌دات و ماوه‌ی‌ دوو ساڵ یان كه‌متر به‌رگه‌ ده‌گرێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ توانای كه‌مده‌بێته‌وه‌. پڕكردنه‌وه‌ی‌ بارگه‌ی‌ مۆبایل به‌ ڕێژه‌ی‌ %100 و خاڵی كردنه‌وه‌ی‌ بۆ ڕێژه‌ی‌ %0 زیان به‌ پاتری مۆبایل ده‌گه‌یه‌نێت.

سەرنجی خۆت بنووسە