به‌رشه‌لۆنه‌ پێش ڕیاڵ مه‌درید كه‌وت

ڕێژنە میدیا

 

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌ 10 ساڵى ڕابردودا باشترین یانه‌ى ئه‌وروپایه‌ له‌ڕووى بردنه‌وه‌ى یارییه‌كان و تۆماركردنى گۆڵه‌وه‌.

 

 به‌پێى ئامارێك كه‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئۆبتا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌ماوه‌ى 10ساڵى ڕابردودا یەكێك بووە لەو یانانەی زۆرترین بردنەوەو گۆڵی لەسەر ئاستی خولە ئەوروپییەكان تۆماركردووە.

به‌پێى ئاماره‌كه‌، یانەی كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ لەو دە ساڵەدا 289 بردنەوەی تۆماركردووە، له‌به‌رامبه‌ردا ڕكابه‌ره‌كه‌ى كه‌ یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریده‌ توانیویه‌تى ته‌نها 273 بردنەوە تۆماربكات.

 

 هه‌روه‌ها یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ى ئیتالیا كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، بە 260 بردنەوە له‌ پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دایه‌ و لەپلەی چوارەمیش یانەی مانچستەر سیتی بە 250 بردنەوە دێت.
 
پلەی پێنجەمى ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ش بۆ یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی بووە 250 بردنەوە لەخولە ئەوروپییەكان.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى بردنه‌وه‌كان تۆماركراوه‌ له‌ نێوه‌ن پێنج خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وروپا.

سەرنجی خۆت بنووسە