پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

هۆکار چیە پەڵەو زیپکە لەسەر پێست دروست ئەبیت و چۆن چارەسەر ئەکڕیت ؟

ڕێژنە میدیا

 

هەندیک جار بەهۆى هەتاو هەندیک جار بەهۆى خراپ نان خواردن یان خەوى نارێک پێست تووشى پەڵە دەبێت، ئەوەش کێشەیەکى زۆر گەورەیە لەلاى ئافرەتان و پیاوان، باشە چۆن رزگارت دەبێت لەو کێشەیە؟

پەڵەى پێست بە هۆى سترێس، نان خواردنێکى ناتەندروست و جگەرەکێشان، هەتاو، بەکارهێنانى کرێمى ناتەندروست و نارێک و سکپربوونەوە دێتە کایەوە، جوانى پێست تێک دەچێت رەنگت ئەسمەر دەبێت، هەندێک شوێن رەش دەبێت و ئەو پەڵەیە بە ڕەنگى قاوەیى لەسەر پێست دەبینرێت، بەو شیوەیە پێست تێک دەچێت.
بارى ژیان و کومەڵایەتیش کاریگەرى لەسەر پێست هەیە، بۆیە پێویستە بارى ژیانت رێکبخەیتەوە یان زۆر زوو پیر دەبیت.


یەکەم مەرجى جوانى پێستێکى بێگەرد و پاکە، بەڵام بەداخەوە زۆر جار بەهۆى زیپکە و پەڵەوە جوانى پێست تێک دەچێت، لەسەرەتادا لە تەمەنى هەرزەکاریدا زیپکە ڕووبەروت دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆى تێکچوونى هۆرمۆنەکانەوەیە، هەروەها هەندێک هۆکارى دیکەش هەن کە دەبنە هۆى دروست بوونى زیپکە وەکو(خوارنى هەڵە، هەوڵدان بۆ دابەزاندنى کێشى لەش و کرێمى بەرهەتاو)، نەوەک بە تەنیا کەسانى هەرزەکار بەڵکو کەسانى پێگەیشتووش پێستیان تووشى زیپکە دەبێت.


زۆر کەس بۆ شاردنەوەى زیپکەکانى دەموچاوى قژەکەى بە شێوەیەک دادەنێت کە ئەو زیپکانە داپۆشێت یان بە موکێش و نینۆکەکانى دەستى سەرى زیپکەکان دەتەقینێت و دەیگوشێت ئەوەش دەبێتە هۆى بڵاوبوونەوە و زۆربوونى بەکتریا.
هەندیک کەس بۆ وەراندنى مووەکانى دەموچاویان چەندین جۆرە کرێم بەکاردەهێنن ئەوەش هۆیەکى دیکەیە بۆ تێکچوونى پێست.


خواردنى ئەو خۆراکانەى کاربۆنهیدراتى نزم و پرۆتین بەرز دەکات یان لە ناکاو دەست بکەیت بە خواردنێکى یەک شێوەیى، دەبێتە هۆکارێک بۆ کردنەوەى رێگایەکى گۆرانکاریى لەلەشدا.
گۆڕانکارى هۆرمۆنەکانیش کاردەکاتە سەر ئەوەى کە ئەو زیپکانە گەورەتر و سوورتربن وئازارێکى زۆریشى دەبێت.


باشە دەبێت چی بکەن تا لەو کێشانە بە دووربن و پێستتان جوان بێت؟
پێویستە لەسەر خانمان گرنگى بە پێستیان بدەن و هەموو جۆرە کرێم وبەرهەمهێنراوێک بۆ پێستیان بە کارنەهێنن بۆ هەرچى مەبەستێک بێت، هەروەها گرنگى بە خەو وخواردنیان بدەن، خواردن کاریگەرى زۆرى لەسەر پێست هەیە، چونکە هەر جۆرە خواردنێک یان میوەیەک ڤیتامینێکى جیاوازى تێدایە، لەش و پێستیش پێویستیان بەو ڤیتامینانە هەیە، کەمى ئەو ڤیتامینانە کاردەکاتە سەر ئەوەى کە پێست وشک بێت یان توشى زیپکە یان پەڵە یان کێشەی دیکە بێت، هەروەها تیشکى خۆریش کاریگەرى زۆرى لەسەر پێست هەیە بۆیە دەبێت ئاگەداربن.


ئاگەداربن لەبەر خۆر، کرێمى هەڵە بەکارمەهێنن، چونکە دەبێتە هۆى دروست بوونى پەڵە، ئەگەر ئەو کێشانە رووبەرت بوونەوە لە جیاتى ئەوەى لەخۆتەوە دەرمان و کرێم بەکاربهێنى باشتر ئەوەیە، سەردانى پزیشکى پێست بکەیت، تاکو پێستت تەندروست بێت و زیانى گەورەترى پێنەگات.