ته‌رمی‌ ژنه‌ كوژراوه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییەکە کە لە ێیران سووتێندرا هێنرایه‌وه‌ هه‌رێم

ڕێژنە میدیا

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو له‌ رووداوێكدا له‌ شاری‌ ورمێی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، هێرش كرایه‌ سه‌ر خێزانێكی‌ كوردی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی و پاش مانه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، چیا گیانی‌ له‌ ده‌ست دا، شه‌وی‌ رابردوو له‌رێی‌ خاڵی‌ سنووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخه‌وه‌، ته‌رمه‌كه‌ی‌ گه‌یه‌نرایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
لەسەر سنوور خێزانێکی نەناسراو خۆیان لێ نزیک کردوونەوە
 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌هرۆز حه‌مه‌ ئه‌مین خاڵی‌ هێمنی هاوسه‌ری چیا به‌ “وشه‌”ی‌ راگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ خێزانی‌ هێمنی‌ خوشكه‌زام و چیای‌ خێزانی‌ و دایكی‌ و برایه‌كی‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌، چوونه‌ شاری‌ ورمێی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.
 
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌ڕێ كه‌وتوون، كاتێك له‌ خاڵی‌ سنووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخه‌وه‌ به‌ره‌و شاری‌ مه‌ریوان چوون، خێزانێكی‌ نه‌ناسراو خۆیان لێ نزیك كردبوونه‌وه‌ و دواتریش له‌كاتی‌ پشوودانیان له‌ ماڵێكدا، هێمن و چیا بووراونه‌ته‌وه‌ و به‌چه‌قۆ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر دایكی‌ چیا و براكه‌ی.
 
“دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ڕێی‌ مه‌رزی باشماخه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ هێنرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پرسه‌یان بۆ داده‌نرێت”. به‌هرۆز حه‌مه‌ئه‌مین وای گوت.
 
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی
س/ وشە
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

دەقی پڕۆژەبڕیاری پەرلەمان لەبارەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق بخوێنەوە

ڕێژنە میدیا   بڕیارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سوپای ئەمریکا و کوژرانی قاسم سولەیمانی ...