بەپەلە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق راگرت

ڕێژنە میدیا

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەوامی فەرمانبەرانی گرێبەستی لە هەموو عیراق راگرت.

رزگار حەمە،جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق  رایگەیاند: لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەوامی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی لە 1ی کانونی یەکەمەوە راگرتووە.

راشیگەیاند، فەرمانبەرانی هەمیشەیی لە کاروباری رۆژانەی خۆیان بەردەوام دەبن و گرێبەستەکانیش، هەرکات هەڵبژاردن کرا ئاگاداردەکرێنەوه‌.

هاوکات، راگرتنی دەوامی فەرمانبەرانی گرێبەست کارمەندانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وابڕیاربوو لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عيراق، جگە لە بەشداربوونی پارێزگاکانی‌ هەرێمی کوردستان، بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دۆخی عيراقەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...