ئایا سوودەکانى چوالە دەزانیت ؟

ڕێژنە میدیا

 

باسى یەکێک لە میوەکان دەکەین کە زۆر بە سوودە بو مرۆڤ و چەندەها ساڵە ئەم ڕاستیە نەگۆردراوە.
چوالە یارمەتى نوێ کردنەوەى خانەکان دەدات کە 14 مادە لە ناویدا هەیە، ئەو تۆکسینە زیانبەخشانە لە ناودەبات کە دەبنە هۆى پیربوون و لە زوو پیربوون دوورت دەکاتەوە و پێستت دەپارێزێت.

لە ناو چوالە بە رێژەى لە 30% ڕۆنى زیایە هەیە کە دەبێتە هۆى رێکخستنى کۆلیسترۆلى زیادە، هەروەها دەرمانێکى سروشتیە بۆ دڵ و نەخۆشییەکانى دەمار…


لە ناو چوالە ڤیتامینەکانى ئەى،بى1،بى2،بى3،بى6،سى،ئى،کەى،و مادەى فسفۆر،مەگنزیۆم،ئاسن،پۆتاسیۆم،کالسیۆم و چینکۆ هەیە،لە هەمان کاتدا هۆرمۆنى شادى هەیە. چەنێک سوودى بو لەش هەیە ئەوەندەش سوودى بۆ تەندروستى دەروونى هەیە، بەهۆى بەرزى پوتاسیۆم لە ناویدا توانایەک دەدات بە لەش و ئەو کەئابانەى, مروڤ تووشى ناخۆشى و ناڕەحەتی دەکات لەناوى دەبات..


هەروەها سستمى حەسانەوە توندوتۆل دەکات و هاوسەنگى خروکەى خوێن دەپارێزێت و خانەکانى ناو خوێنى سوور رێک دەخات و لە هەمان کاتدا سەرچاوەى ئاسنە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خواردنی گۆشتی قاز چی له‌ جه‌سته‌ت ده‌كات ؟

ڕێژنە میدیا گۆشتی قاز كه‌ به‌زۆری له‌ رۆژه‌ سارده‌كاندا ده‌خورێت له‌ گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی ...