بەهۆی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتێک دوو تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

ڕێژنە میدیا

 

بەتۆمەتی هەڕەشەو بڵاوكردنەوەی وێنە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی و كوردسات دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن .

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی سكاڵاكاری كردبوو بەوەی ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، م ، أ ) لەدایكبووی 1991 ، ڕەگەز نێر، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

دوای‌ سكاڵای‌ ئافرەتێك مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات و بەهاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان – نوسینگەی‌ كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەهەستاوە بەبڵاوكردنەوەی‌ وێنەی‌ نەشیاوی ئافرەتەكە . لەئێستادا تۆمەتبار (ڕ ، م ) دانیشتوی شاری هەولێر بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەوەدا كە لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە وێنەی نەشیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردۆتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...