ئه‌بو خه‌لدون، له‌دو كاتی‌ جیاوازدا

ئامۆزایه‌كی‌ ئه‌بوبه‌كر بەغدادی لەکەرکوک دەستگیرکرا

ڕێژنە میدیا

میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنی‌ ئامۆزایه‌كی‌ ئه‌بوبه‌كر بەغدادی، خه‌لیفه‌ی‌ داعشیان لەشاری‌ کەرکوک ڕاگه‌یاند.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌و میدیایانه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ حه‌ویجه‌ توانیویانه‌ ئامۆزایه‌كی‌ ئه‌بوبه‌كر بەغدادی به‌ناوی‌ (حامد شاکر سەبع ئەلبەدری) ناسراو به‌ (ئه‌بو خه‌لدون) له‌شاری‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئه‌بو خه‌لدون جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئامۆزای‌ به‌غدادی‌ بووه‌، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك بووه‌ له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی‌ داعش‌و له‌ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی داعش كاریكردووه‌.

 

سەرنجی خۆت بنووسە