نەجات فالود ئەو کچەی لە شوانیەوە بۆ وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا

ڕێژنە میدیا

ئامادەکردن : بەختیار مەحەمەد

 

نەجات فالود بلقاسم ساڵی 1977 لە گوندێکی هەژارنشینی مەغریب بە ناویی “بەنی شیکر” لە خێزانێکی پڕۆلیتاریادا لەدایک دەبێت و 35ساڵ پاش ئەوە دەبێت بە وەزیری پەروەردەیی وڵاتێکی گەورەیی وەک فەڕەنسا،ئەوەیی چیرۆکی نەجات لە هەر چیرۆکێکی دیکە جیادەکاتەوە ئیرادە و بڕوابەخۆبوونیەتی،نەجات دەڵێت:” ئەگەر تەنها بینەری کۆمەڵێک چارەنوس بیت ئەوە نائومێد دەبێت،بۆیە خۆت بەدەستەوە مەدە”.

پێش ئەوەی نجات لە دایک ببێت باوکی ناوبراو بەهۆیی نەبوونی کارێکی گونجاو،خێزانەکەی بەجێ هێشتووە و کۆچیکردووە بۆ شارۆچکەیەکی فەڕەنسا بەناویی “ئێبیڤێلی”، نجات لە منداڵیدا لەگەڵ دایکی و باپیری و خوشکە گەورەکەی بە ناوی (فاتحە) لە خانویەکی هەژارانەدا ژیانی بەڕێدەکرد ولەو کاتەدا بەهاوکاریی خوشکەکەیی سەرقاڵی بەخێوکردنی بزن و کۆکردنەوەیی ئاو بوون لە بیرەکانی ناوچەکەیانەوە.

قۆناغێکی گرنگ لە ژیانی نەجات لەوکاتەوە دەستیپێکرد کە باوکی لە شاری ڕینۆی فەڕەنسا کارێکی کرێکاری لە شوێنکارێکی میکانیکی ئۆتۆمبێل دەستکەوت، ئەوکات ژن و منداڵەکانیشی دەبات بۆ ئەوەی لەوێ لەگەل ئەو بژین و لە شارۆچکەی ئیبیڤێل نیشتەجێ دەبن.

سەرباری ئەوەیی سەرەتا نەجات نەیدەتوانی هەتا یەک وشەی فەڕەنسی بڵێت بەڵام کۆچکردنیان بۆ فەڕەنسا بوو بە خاڵێکی وەچەرخان بۆ ژیانی نەجات و خێزانەکەیی ودوایی ئەوەیی هەوڵیاندا لەگەڵ ئەو کلتورە ڕابێن،بەڕاستیش لەگەڵ تێپەڕبوونی رۆژەکاندا توانیان خۆیان لەگەڵ شوێن و زمان و کلتوورە نوێیەکەیان بگونجێنن.

هەرچەندە دایکیان هەردەم هەوڵیدەدا منداڵەکانی بخوێنن و بەهۆیی خوێندنەوە داهاتویەکی باشی ماددی جێگیریان هەبێت، بەڵام باوکیان لۆمەی ئەم ڕێگایەیی دەکرد وهاندەریان بوو بۆ کاری قورس و دوور لە زانست، بەڵام لەم نێوانەدا نەجات هەموو کات و توانای بۆ خوێندن و خوێندنەوە تەرخانکردبوو، لە کۆتای یەکەم ساڵیدا لە فەڕەنسا بە فەڕەنسیەکی ڕەوان قسەی دەکرد و زۆر زوو ڕەگەزنامەی فەڕەنسی وەرگرت و لە بەشی یاسای زانکۆی ئامیان دەستی کرد بە خوێندن کرد.

ڕێکەوت بوو کاتێک نەجات بڵاوکراوەیەکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سیاسی پاریسی دەبینێت،سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستاکانی پێیان وتووە کە ئەوە ئەستەمە، بەڵام نەبووەتە هۆیی ساردکردنەوەیی نەجات و تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە و سەرکەوتوو بووە،بەو هۆیەشەوە وەرگیراوە بۆ خوێندنی ماستەر لە بواری ئیدارەی گشتی و ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو بۆ ئاسانکردنی ئەرکی ماددی لەسەر خێزانەکەی لەگەڵ خوێندنەکەیدا دوو کاری ئەنجام دەدا.

دواتر لەگەڵ تێپەربوونی رۆژەکان و زیادبوونی ئەزموونیدا، نەجات بڕیاریدا سەبارەت بە تاقیکردنەوەیی ئەزموونێکی نوێ بۆ ژیانی کە ئەویش چوونە ناو سیاسەتەوە بوو، کە ئەو کارەشی لەڕێگەی حیزبی پارتی سیۆسیالستی فەرەنساوە دەستپێکرد و دواتر قۆناغەکانی یەک لەدوایی یەک تێپەڕاند بە شێوەیەک سەرەتا وەک ڕاوێژکاری شارەوانی شاری لیۆن دەستبەکار بوو،دواتر لە ساڵی 2012 لە لایەن سەرۆکی ئەو حیزبەوە وەک یەکەم ژنی ئەفریقی بۆ وەزیری ژنان کاندید کرا ئەوکارەش بە بەرژەوەندی نەجات کۆتایی پێهات و هەڵبژێردرا، هەرچی دواتریشە وەک وەزیری گەنجان و شار دەستی بەکارکرد و پاشانیش بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2014 کرا بە وەزیری پەروەردە کە یەکەم ژنی فەڕەنسی بوو ئەو پۆستە وەربگرێت و یەکێکە لە پۆستە بالاکانی ئەو وڵاتە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بۆ تەندروستی و بەهێزبونی توانایی سێکسی بۆ دووهێندە گوێز بخۆن

ڕێژنە میدیا گوێز یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنە تەندروستەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ترشە ...