شەبنم بارامی لەسەر پەیوەندی نێوان خۆیی و میران عە لی هاتە دەنگ

 

ڕێژنە میدیا

شەبنم بارانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کەباس لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکات لەنێوان خۆی میراندا، رایگەیاند، داواكارم هیچ كه‌س به‌ناوی منه‌وه‌ قسه‌ نه‌كات.

چیرۆكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان گۆرانیبێژ میران عه‌لی و كچه‌ مۆدێل شه‌بنم بارانی بۆته‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌واداری هه‌ریه‌كه‌یان له‌ڕێی كۆمێنت و نامه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ راستی و دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ بزانن.

شه‌بنم بێده‌نگی شكاند و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌ڕێی پۆستێك كه‌ له‌ ستۆری رایگەیاند”داواكارم هیچ كه‌س به‌ناوی منه‌وه‌ قسه‌ نه‌كات و ئه‌وه‌ش كه‌ من له‌گه‌ڵ كێم یان له‌گه‌ڵ كێ نیم ژیانی تایبه‌تی خۆمه‌ و پێویست ناكات وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی تایبه‌ت بده‌مه‌وه‌”

شەبنم بارانی یەکێکە لە کچە مۆدێلەکان و لە دەرەوەی وڵات دەژی و کاری مۆدیل دەکات، بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و نەخۆشخانەیەکی دەرونی دروست بکات، هاوکات گۆرانیبێژ میران عەلی خەڵکی شاری سلێمانیە و چەندین گۆرانی و کلئپی تایبەت بەخۆی هەیە، سەرەتای دەرکەوتنت دەگڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ،یەکەمین کوردە کلیپی لە چەناڵی یوتووب ١٣ ملیۆن تێپەڕێنێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ژنە بەڕیوبەرێک پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ٢٠٠ پیاو ئەنجام ئەدات …

ڕێژنە میدیا   رۆژنامه‌ى  “Zambian Observer” بڵاویکردەوە، له ‌رووداوێكى ده‌گمه‌ن كه‌  لە وڵاتی زامبیا  روویداوه‌ ...