ئەو هەڵانەی کە کۆمپیوتەرەکانتان تێک دەدات

ڕێژنە میدیا

 

زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانى كۆمپيوته‌ر هه‌ندێك هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ هەندێ جار ده‌بێته‌ هۆى له‌ ناوچوونى ئامێرەکە يان له‌ كاركه‌وتنى كۆمپيوته‌ره‌کە. ديارترين ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ رووبه‌رووى كۆمپيوته‌ره‌كان ده‌بێته‌وه‌، تێكچوونى HDD ”وەگەڕخەری دیسکی ڕەق“ ئەوەش لە ئاکامی به‌ركه‌وتنێكى بەهێز يان جووڵه‌پێكردنی بەهێزی ئامێرەکەیە، چونكه‌ ئه‌م شوێنی يادگانه له‌ زۆر پارچه‌ى ميكانيكيى پێكدێت له‌ ناوه‌وه‌، له‌ كاركه‌وتنيشيان واتا ناتوانيت كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت به‌كاربهێنيت.

هه‌ر له‌و هه‌ڵه‌ باوانه‌ى كه‌ به‌كارهێنه‌رانى كۆمپيوته‌ر ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، كاتێك كۆمپيوته‌رەكان به‌شێوه‌يه‌ك داده‌نێن كه‌ رێگه‌ نادات هه‌وا له‌ ده‌ر‌چه‌كانى هه‌واى تايبه‌ت به‌ پانكه‌ى سيسته‌مى ساردكه‌ره‌وەكه‌ى بچێته‌ ژووره‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات پله‌ى گه‌رمی مادەربۆرد ”تەختەی سەرەکی“ به‌رزبێته‌وه‌ له‌كاتى كارپێكردنى و، زۆرجاريش به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ له‌كاربكه‌وێت.

هه‌روه‌ها يه‌ك له‌و مه‌ترسيانه‌ى كه‌ دووچارى كۆمپيوته‌رەكانمان ده‌بێته‌وه‌، بارگاويكردنى به‌ كاره‌بايه‌كى رێكنه‌خراو، بۆيه ئامۆژگارييه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت له‌ رێگه‌ى ”‌ڤۆڵتاج“ەوە بارگاوى بكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران له‌كاتى هه‌ڵگرتنى كۆمپيوته‌ره‌كانيان به‌شێويه‌كى ناته‌ندروست، كۆمپيوته‌ره‌كانيان دووچارى تێكچوون و له‌ناوچوون ده‌بێته‌وه‌. بۆ نموونە زۆرێک لە لاپتۆپەکان لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستەوەیان، مۆنیتەرەکەیان لە بەشی سەرەکی جیا دەبێتەوە.

سەرنجی خۆت بنووسە