وەزارەتی پەروەردە : پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ئەلیکترۆنی فێرکاریی رادەگەیەنێت، وەزیری پەروەردەش دەڵێ “پڕۆژەكە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن دەكات”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “پرۆژەكە خزمەتێکی بەرچاوی قوتابیان دەکات، لە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن. وانەکانی سەرجەم قۆناغەکان لە 1ی بنەرەتییەوە تاوەکو 12 ئامادەیی بە شێوەی ڤیدیۆ وانە لە خۆ دەگرێت”.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: “هەورە فێرگە، پڕۆژەیەکی ئەلیکترۆنی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە کە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە، پڕۆگرامەکانی خوێندن لەقۆناغی 1ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی، بەشێوەی لاپەڕەوانە، ڤیدیۆوانە، خودهەڵسەنگاندن، رێبەری مامۆستا لەخۆدەگرێت”.

ئەوەش روونكراوەتەوە: “ئەم پڕۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت”.

بۆ چونە ناو پڕؤژەکە    کلیک لێرە بکە 

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...