جگەرەکێشان رووخساری مرۆڤ پیرتر دەردەخات

ڕێژنە میدیا

پزیشکانی زانکۆی بریستۆڵ رایدەگەیێین جگەرەکێشان رووخساری بەکارهێنەرانی پیرتر دەردەخات.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە جۆرناڵی (PLOS) بڵاوکراوەتەوە، پزیشکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان جگەرەکێشان و پیربوونی خانەکان.

د. لویس میلارد، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە لە زانکۆی بریستۆڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، جگەرە بەهۆی پێکهاتە کیمیاییەکەیەوە کاریگەری خراپی لەسەر هەموو بەشەکانی جەستە هەیە، بۆمان دەرکەوتووە جگەرەکێشان پرۆسەی پیربوون خێرادەکات.

توێژینەوەکەی زانکۆی بریستۆڵ لەسەر 18 هەزار کەس ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی جگەرەدەکێشن زووتر چرچ ولۆچی لەسەر پێستی رووخساریان دەردەکەوێت و بۆیە پیرتر دەردەکەون بەراورد بە تەمەنیان.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خواردنی گۆشتی قاز چی له‌ جه‌سته‌ت ده‌كات ؟

ڕێژنە میدیا گۆشتی قاز كه‌ به‌زۆری له‌ رۆژه‌ سارده‌كاندا ده‌خورێت له‌ گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی ...