وەزیری دارایی: دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن، نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن

 

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە گوایە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت:”موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت”.

گوتیشی:”پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە.”ئاوات جەناب نوری جەختی لەوەش كردەوە” دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن”.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...