تەمەنی ٩ ساڵە و بروانامەی بەکالیۆرۆس وەردەگرێت

ڕێژنە میدیا 

 

لۆرانس سیمۆنز بەلجیکیە و تەمەن 9 ساڵەو لە ئاستێکی زیرەکی بەرزدایە .
لە هاوینی ساڵی 2018 دا لە زانکۆی تەکنەلۆجی ئیندهۆفن دەستی بە کۆرسی خوێندنی ئەندازیاری کارەبا کردووە .

دایك و باوکی لۆرانس پزیشکن و هەرزوو هەستیان بە تواناکانی کوڕەکەیان کردووە .
مامۆستاکانی باس لەوەدەکەن کە لۆرانس تەنها پێویستی بە یەك ڕۆژە بۆ وەرگرتن و تێگەیشتنی تەواوی ماددەی خوێندنی هەفتەیەك، ئەوەش وادەکات لە خوێندکارەکانی تر جیاواز بێت .

ئاستی زیرەکی لۆرانس بە پێی (IQ) دەگاتە 147، لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆرسی خوێندی ئەندازیاری تەواو دەکات و بەوەش دەبێت بە بچوکترین وەرگری بروانامەی بەکالیۆرۆس لە جیهاندا .