کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتیەک بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا ئەدۆزرێتەوە

کەمێک لەمەوبەر، هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٩ ساڵ دانیشتوی گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی بە مردویی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە ڕێژنە میدیایی ڕاگەیاند و گووتی
تەرمێک کە هی هاوڵاتیەکی دانیشتوی شاری سلێمانیە بە ناوی (س ح ا) تەمەن ٥٩ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە کە پێ دەچێ چەند رۆژێک بێت گیانی لە دەستدابێت و پێی نەزانرابێت.”
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەسەر ناسنامەی تەرمەکە نەزانی و تەنها ئاماژەی بەوەکرد بە تەنیا لەو ماڵە ژیاوە و تائێستاش هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە، هەرچەندە بە هۆی رەقبونی جەستەی پێ دەچێ ماوەیەک بێت گیانی لە دەست دابێن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...