ڕێژنە میدیا
ڕۆژنامه‌ی “بیلد” ی ئه‌ڵمانی، بڵاویكردوه‌ته‌وه له فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سیكسی یان كردوه‌ته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ و یه‌كێك له‌و تۆمه‌تباره سه‌ره‌كیانه‌ش كوردێكی په‌نابه‌ری خه‌ڵكی قامیشلۆیه‌و پێشتر باگراوه‌ندێكی خراپی لای پۆلیس هه‌بووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌ر له‌دوو هه‌فته شه‌وه ئاهه‌نگێكی دیسكۆ بۆ كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه شه‌وێكی سته‌م وله‌لایه‌ن گه‌نجێكی سوری ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ناوی “مه‌جد .ها” له‌ده‌ره‌وه‌ی دیسكۆكه لاقه ده‌كرێت و دواتر هاوڕێكانی كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19-30 ساڵدا بووه بانگهێشت ده‌كات و به‌هه‌مویان ده‌كه‌ونه وێزه‌یی و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و كچه‌و بۆماوه‌ی چوار سه‌عات به‌سه‌ر ئه‌و كچه بهدبهختهوه ده‌مێننه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان 7 كه‌س له‌وانه په‌نابه‌ری سوری بوون و یه‌كێكی تری ته‌مه‌ن 25 ساڵیش كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئهلمَانیه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه .
ڕۆژنامه‌ی BILD نوسیویه‌تی “مه‌جد .ها” تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تردا ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵیان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و كچه 18 ساڵه‌یه كه شه‌وی 14 ی تشرینی یه‌كه‌م چوه‌ته دیسكۆو”مه‌جد.ها” ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا بینیوه‌و ئه‌میش هاوڕێیه‌كی له‌وێ بووه”بیڵد” نوسیویه‌تی ئه‌و تۆمه‌تباره گوایه”حه‌ب”ێكی دڵخۆشی فرۆشتوه به‌و كچه 18 ساڵه كه‌له‌ڕاستیدا حه‌بی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ بووه دوای ئه‌وه‌ی كهخواردویهتی دوایی پێكی شه‌رابی ئه‌داتێ كهپیدهچێت ماده‌ی هۆشبه‌ری تیدابوبێ..!
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه دره‌نگانێكی شه‌وی هه‌ینی وه‌ك قوربانیه‌كه وتویه‌تی له‌باخێكدا كار ده‌گاته ده‌ستدرێژی سیكسی و دواتر كۆمه‌ڵێ تۆمهتباریتر دهستردێژی سێكسیان به‌نۆره كردۆته‌سه‌ری..دواتر ئه‌وكچه به‌و ئازاره‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل پۆلیسدا ده‌كات به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیان كردۆته‌سه‌ر ئه‌و كچه 18ساڵه گه‌شتونه‌ته 15 كه‌س و تاچواری به‌یانی به‌رده‌وام بوون و دوایی به‌جێیان هێشتووه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كهڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه كه‌سێكی تری ته‌مه‌ن 19ساڵی تریان وه‌ك تۆمهتبارێكیتری سه‌ره‌كی له‌كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا ده‌ستگیركردووه‌و له‌دوای چربونه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی پۆلیس ڕۆژی 25 واته به‌ر له‌دوو رۆژ كهسێكیتری ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و چه‌ندین ماڵ وشوێنی په‌نابه‌ران له‌كه‌مپه‌كاندا پشكێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی “بیلد” هه‌موو شتێك لای پۆلیس ئاشكرایه‌و “مه‌جد. ها”ی تۆمه‌تبار ساڵی 2014 هاتۆته ئه‌لمانیاو له‌خێزانێكی كوردی شاری قامیشلۆیه‌و له‌گه‌ڵ باوك و دایك و براو مامێكیدا له‌شاری فرایبۆرگ ده‌ژین.ئه‌م تۆمه‌تباره خه‌ریكی بازرگانی بوه به‌ماده هۆشبهرهكانهوهو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواكراو بووه..لهڕاپۆرتهكهی “بیلد’دا وێنه‌یه‌كی ئه‌م تۆمه‌تباره به‌چه‌كه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه كه‌له فه‌یسبوكی تۆمه‌تباره‌وه وه‌رگیراوه‌و به‌ر له‌دوو ساڵ بڵاویكردۆته‌وه‌و له‌ژێریا نوسیویه‌تی”من كوردم و دڵم له‌گه‌ڵ ئه‌م چهكهدایه،من خه‌ڵكی شاری قامشلۆم.”!!ئه‌م كرده‌وانه خه‌ڵكی فرایبۆرگی توڕه‌و بێزاركردوهو ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌ش ده‌ڵێ له‌دواجاردا ئێمه مامه‌ڵه كه‌له‌گه‌ڵ كه‌یسێكی قێزه‌ونی پیسدا ده‌كه‌ین.