ئایا مانای بینینی خۆشەویستەكەت لە خەوتدا چیە ؟؟

ڕێژنە میدیا

 

 

عەشق و خۆشەویستی ئەو دوبابەتەن كە لە سروشتی مرۆڤدا هەن ، شارەزایانی لێكدانەوەی خەون چەندین لێكدانەوەی جیاوازیان كردوە لەسەر بابەتی بینینی خۆشەویستەكەت لە خەوتدا .
– ئەو كەسەی لە خەویدا بەڵێن نامەی هاوسەرگیری واژۆ بكات ئەوە مانای وایە هەواڵی ناخۆش دەبیستێت لەسەر ئەو كەسەی خۆشی دەوێت و لێی ونە .
– بینینی خۆشەویستەكەت لە خەوتدا و ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ لەسەر بابەتێكی دیاریكراو مانای ئەوە دەگەیەنێت لە ماوەیەكی كەمدا ڕەنگە تۆ ناپاكی ئەوت بۆ ئاشكرا ببێت .
– بەردەوام بینینەوەی خۆشەویستی پێشوت لە خەوتدا مانای ئەوە دەبەخشێت تۆ بەردەوام بیری ئەو دەكەیت و لە خەیاڵت دەرنەچوە و هێشتا شوێنی برینی ئەو لەسەر دڵی تۆ ماوە .
– بیبینەوەی ئەو كەسەی خۆشت ویستوە لە خەونەكانتدا لەكاتێكدا خۆی و لە ڕاستیدا مردوە بە هەمان شێوە مانای بیركردنی تۆ دەگەیەنێت بۆ ئەو .
– ئەو كەسەی لە خەویدا ببینێت خۆشەویستەكەی نەخۆش یان لە ڕوی دەرونیەوە ئارام نیە ئەوە مانای وایە داهاتوو بۆ ئێوە هەڵگری چەندین بابەتی خۆش و ناخۆش دەبێت لە هەمان كاتدا .
بینینی لاشەی خۆشەویستەكەت لە خەوتدا مانای ئەوە دەگەیەنێت تەمەنی ئەو درێژ دەبێت بەڵام ڕەنگە ماوەیەكی زۆری تەمەنتان بە گومانكردن بەسەر ببەن .
سەرچاوە:احلامك
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خوشک و برایەک بە نهێنی هاوسەرگیریان کردوە و شەش منداڵیان هێناوەتە دونیاوە

ڕێژنە میدیا    لە روداوێکی نامۆدا کە رای گشتی بریتانیا و جیهانی هەژاندووە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان ...