چەند ڕێنماییەکی گرینگ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت لە وەرزی زستاندا …

ڕێژنە میدیا

پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژە بەچەند رێنماییەک دەکەن بۆ ئەوەی لەکاتی گۆڕانی کەش و هەوا شۆفێران بتوانن سوودی لێ وەربگرن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیشیان.

هەرچەندە ئەوەی روونە ئێستا ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پێویستیان بە کاری چاکسازیی زۆر نابێت بۆ وەرزی زستان، ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان دەبێت کەموکورتیی و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت پێش وەرزی سارد، ئەمانەش ئەو کۆمەڵە رێنماییانەن بۆ شۆفێران تا لەگەڵ وەرزی زستان چۆن مامەڵە بکەن.

١-راپۆرتەکانی ساڵانە ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی لەکارکەوتنی ئوتومبیلەکان لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پاتری، گەرمکەری جامی دواوەی ئوتومبیل کە بڕێکی زۆری ووزە لە پاترییەکە بەکاردەهێنێت، هەربۆیە پیویستە دوای روونبوونەوەی جامەکە ڕاستەوخۆ ئەم کردارە بوەستێنیت.

٢-لەسەر شۆفێر پێویستە بەردەوام دەبەی ئاوی فڵچەکان بڕی ئاوی پیویستی تێدابێت بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە، هەروەها (Anti Freeze) ئەنتی فرێز بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەرگەی پلە گەرما زۆر نزمەکان.

٣-تایەی ۆتۆمبێل زۆر گرنگە نوێ بێت بۆ ئۆتۆمبێل لە وەرزی زستاندا، لەبەر ئەوەی لەم وەرزەدا رۆڵێکی باشیان دەبێت بۆ وەستانی ئوتومبیلەکەت لەکاتی ئیستۆپ گرتندا.

٤-پاک راگرتنی ئۆتۆمبێل زۆر گرنگە لە وەرزی زستاندا لەبەر ئەوەی، قوڕو خوێیەکان ژەنگ زیاتر دروستدەکەن، بەتایبەتی لەلای تایەکان.

٥-پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بە سیستەمی رووناککەرەوەی ئوتومبیلەکەت، بۆیە دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی ڕووناککەرەوە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئامادەکاری ئۆتۆمبیلەکەت لە زستاندا دادەنرێت.

٦-لەسەر شۆفێر پێویستە بەتانییەک لەناو ئوتومبیلەکەیدا دابنێت بۆ کاتی پێویست، بۆ گەرمکردنەوەی خۆی لە کاتی پێویستدا.

٧- پێویستە شۆفێر ئاگاداربێت لە فلتەر و رۆنی مەکینە و هەوای تایەکان و رۆنی ئیستۆپ، دەبێت پشکنینیان بۆ بکات، فڵچەی جامی پێشەوە بەباشی کاربکات، هەروەها دڵنیاکردنەوە لە داخستنی جامەکان بەباشی لەکاتی بەجێهێشتنی ئوتومبیلەکەتدا.

٨- لەگرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە ئاگاداری بیت لەکاتی وەرزی زستان و بارانباریندا، لێخوڕینە بەشێوەیەکی مامناوەند و رەچاوکردنی دووری دڵنیایی لەنێوان ئوتومبیلەکان، لەبەرئەوەی بۆ وەستانی ئوتومبیلەکەت لەسەر زەوی تەڕ یان بەستوو پێویستت بە دووری زیاتر دەبێت.

٩- رێنماییەکی تری گرنگ ئەوەیە کە لە وەرزی زستاندا ئاگاداری تانکی بەنزینەکەت بیت کە بڕی پێویستی لە بەنزین تێدابێت، چونکە ئەگەری دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ زیاد دەبێت لە زستان و بەستنی شەقامەکاندا، ئەمەش جەنجاڵی دروستدەکات و بڕێکی زۆرتری بەنزین بەکاردەبەیت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ژنە بەڕیوبەرێک پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ٢٠٠ پیاو ئەنجام ئەدات …

ڕێژنە میدیا   رۆژنامه‌ى  “Zambian Observer” بڵاویکردەوە، له ‌رووداوێكى ده‌گمه‌ن كه‌  لە وڵاتی زامبیا  روویداوه‌ ...