پیاویکی هیندی : تەمەنم 179 ساڵە و رەنگە مردن منی لە بیرچوبێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

ماهاشتا مۆراسی پیاوێکی هیندییە و مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ تەمەنی بو بە 179 ساڵ، بەوەش بوە بەتەمەنترین مرۆڤ لەسەر روی زەوی و کە زۆترین ماوەیە لە ژیاندابێت و ناوی چوە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانییەکان.

مۆراسی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 1835 لە دایکبوە و ساڵی 1903 چوەتە شاری فاراسی لەوێ دەستی بە کارکردن کردوە

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیندستان، مۆراسی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 1835 لە دایکبوە و ساڵی 1903 چوەتە شاری فاراسی لەوێ دەستی بە کارکردن کردوە، ساڵی 1957 و لەتەمەنی 122 ساڵیدا لە کارەکەی خانەنشین کراوە و لە ئێستادا لەگەڵ نەوەی نەوەکانی دەژی.

رەنگە مردن منی بیرچوبێتەوە، رەنگە بە تەواوی منی لە بیرکردبێت و بۆ هەتاهەتایە بژیم

دەربارەی نهێنی تەمەن درێژییەکەی مۆڕاسی باسی لەوەکردوە، “رەنگە مردن منی بیرچوبێتەوە، رەنگە بە تەواوی منی لە بیرکردبێت و بۆ هەتاهەتایە بژیم”.

هەرچەندە بەشێک لە خەڵکی گومانیان لە گێڕانەوەکانی ئەو پیاوە هیندییە هەیە کە تەمەنی راستەقینەی زیاتر لە سەدە و نیوێک بێت، بەڵام بەرپرسانی هیندستان پاڵپشت بە ناسنامە بەڵگەنامەکانی جەخت لە دورستی زانیارییەکانی دەکەنەوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ژنە بەڕیوبەرێک پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ٢٠٠ پیاو ئەنجام ئەدات …

ڕێژنە میدیا   رۆژنامه‌ى  “Zambian Observer” بڵاویکردەوە، له ‌رووداوێكى ده‌گمه‌ن كه‌  لە وڵاتی زامبیا  روویداوه‌ ...