بەسەرهاتی کچیکی 18 ساڵ مێردەکەی چۆن بەکاریهێنا؟

ڕێژنە میدیا

هەركەسێك دەچێتە چێشتخانەی “لا فامیلیا” لە شاری مەكسیكۆ بە خەندەیەكی گەرم لەلایەن نیلی دیلگادۆوە پێشوازی لێدەكرێت، بەڵام ئەو هەستی پێکەنینەکەی پێچەوانەی ئاسوودەییەکەی بووە.

نیلی دیلگادو باسی ژیانی هەرزەكاری خۆی دەكات دوای مردنی باوكی و دەڵێت “لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی لە تەمەنی 18 ساڵی باوكم مردووە و خێزانەكەم هەڵوشاوەتەوە، منیش بەبێ ماڵ و شوێنی حەوانەوە بووم بۆیە بووەتە راوی هەسانی پیاوێك كە داوای هاوسەرگیری لێ كردووە و ناچار بووە داوای ئەو پیاوە قبوڵ بكات”.

وتیشی “رۆژێك پێموت من ژیانی خۆم دا بە تۆ و دەبێت تۆش ژیانی خۆت بدەیت بە من، ئێستا قەیرانی ئابووریمان هەیە و دەبێت تۆ هاوكاری من بكەیت و کاری لەشفرۆشی بکەیت، هەربۆیە لە مەكسیكۆ ناچار بووم ئەو كارە بكەم  لە شەقامێکی گەڕەكی (لا مەرسید) كە بەناوبانگە بەو کارە”.

ئاماژە بەوەشكردووە كە ناچار بووە كاری سێكسی لەگەڵ 30 بۆ 40 كەس بكات لە شەوێکداو بەدرێژای مانگێک. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسدا رزگاری بووە و ئەو بازرگانە (هاوسەرەكەی) دەستگیركرا و بە 14 ساڵ زیندانی سزا دراوە.

نیلی رایدەگەیەنێت كە دوای ئەو رووداوە ئێستا ئازاد بووە و دەستی بە پرۆژەی كردنەوەی چێشخانەیەک كردووە كە یەكێك لە خەونەكانی بووە لە كاتی خوێندندا و خەونی نوێش پێشخستنی كارەكەیەتی”.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خوشک و برایەک بە نهێنی هاوسەرگیریان کردوە و شەش منداڵیان هێناوەتە دونیاوە

ڕێژنە میدیا    لە روداوێکی نامۆدا کە رای گشتی بریتانیا و جیهانی هەژاندووە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان ...