دکتۆر غالب : پارێزگای هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمام دەکات

دکتۆر غالب محمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەنوسێت:-

 

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،”دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت”.

بەندە جارێکی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵان دابین کراوە لە لایەن حکومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەکاتە (۳۱) هەزار دینارە کە حکومەتی عیراق وەک پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێکەڵی دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەک بڵێت خیر دەکەن ، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردەوە ! ناڵێت دزیەکەمان کەمتر کرد ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵێ خۆیان و کۆمانیاکانیان نرخ دادەنین نەک لە بەرژەوەندی خەڵک

لێرەوە داواکارم لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بەنرخەکەی خۆی و نرخی نەقڵەکەی کە کەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان ، چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین کراوە ، نەک بۆ تاڵان کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی حزب ، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر پێنچ کۆمپانیاکە و چوار پارێزگاکە بە راپۆرتێکی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاکی عیراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵێە بکەن .
لقد أعذر من أنذر وأنصف من حذر

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ھەڵەکان و ئەنجامی کوشندە لە کەیسی ئامانج بابانی دا

” ئـــــارام هــــــادی ” بەشێک لە هەریەکە لە (میدیا+ڕۆژنامەنوس)، لەسەر و هەموویانەوە خودی NRT لەکەیسی ...