ئەرکان محمد : چوار سەرنجی بچکۆلە

ڕێژنە میدیا 

ئەرکان محمد

یەکەم – لەسەروبەندی ڕێگریکردن لەیووسف محمد لەبازگەی پردێ لەلایەن پارتیەوە ڕێواس فایەق کەئەوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو وتی ئەگەر بەرامبەر کەسێکی یەکێتی بکرایە ئەوا تامریشکە ڕەشەلەسەری دەڕۆین ،بەڵام بینیمان ڕێگری لەکۆسرەت ڕەسووڵ ومەحموود سەنگاوی وخودی خۆشی کرا نەک تامریشکە ڕەشەنەڕۆشتن بەڵکو پاکانەشی بۆدەکەن کەگوایە هەڵەتێگەشتنبوە،

دووەم – وەزارەتی پەروەردە داهاتی فرۆشگاکانی قووتابخانەکان چی لێدەکات کەوەریدەگرێتەوە لەقووتابخانەکان لەکاتێکدا لەبەشێک لەقووتابخانەکان بڕێک پارەکۆدەکرێتەوەبۆکەسێک وەک کارگوزار کارەکانی ئەو قووتابخانانە جێبەجێ بکات.

سێیەم- لەهەرێمی کوردستان ئەوکەسانەی بەپلەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان ووەزیرو بریکار وەزیرو پلەی جۆراو جۆرخاننشینن زۆرترین قسەیان لەسەردادگەرییە ولەپێش هەموو خۆپیشاندان وکەمپینێکن جگەلەوانەی داوای کەمکردنەوەی مووچەکەی ئەوان دەکەن .

چوارەم – بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیی بەسزای كامێرای چاودێریی و داهاتی جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ فافۆن فرۆشتن لەوچوارچێوەیەش بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
بەنیازە (۲٤۳۷) جوت تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل‌و (٤۷۳٥) تابلۆی كۆنی ماتۆڕسكیل كە لە جۆری فافۆنن بە ووردكراوی بفرۆشێت”

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ھەڵەکان و ئەنجامی کوشندە لە کەیسی ئامانج بابانی دا

” ئـــــارام هــــــادی ” بەشێک لە هەریەکە لە (میدیا+ڕۆژنامەنوس)، لەسەر و هەموویانەوە خودی NRT لەکەیسی ...