ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ ساردبوونه‌وه‌ى سێکسی هاوسه‌ران

ڕێژنە میدیا

لەعەرەبیەوە : ڤانیا بێستون

 

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌رازیلى باس له‌چه‌ندین خاڵى گرنگى نێوان هاوسه‌ران ده‌كات كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ سارد بوونه‌وه‌یان له‌ ئه‌نجامدانى كردارى جووت بونیان و سارد بونیان له‌كردارى سێكس و  دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى ، دیاره‌ ئه‌م ساردییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك .
له‌خواره‌وه‌ ئه‌و خاڵانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌واله‌ هاوسه‌ران ده‌كات سارد ببنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانى كردارى سێكس و جووت بونیان :-
• شه‌ڕ و ناكۆكى نێوانیان : كاریگه‌رى خراپ دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت لایه‌نى حه‌ز و ئاره‌زوو له‌ پیاواندا به‌ته‌واوى كز ده‌كات .
• به‌ كارهێنانى داو و ده‌رمان : ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى ڕۆژانه‌ داو و ده‌رمانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ده‌خۆن ڕووبه‌ڕووى لاواز بوونى كردارى جووت ده‌بنه‌وه‌ .
• خه‌مۆكى و دوودڵى و بێتاقه‌تى : توش بونى هاوسه‌ران به‌ خه‌مۆكى توش بونیه‌تى به‌ بێزاربوون له‌ هاوسه‌ر و نزیك بوونه‌وه‌ى .
• شه‌رم : بوونى شه‌رم له‌هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى .
• نه‌مانى سه‌ره‌نج ڕاكێش: نه‌مانى سه‌ره‌نج ڕاكێش  به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى له‌نێوان هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ نزیك نه‌بوونه‌وه‌یان .
• گۆڕانى هۆرمۆن : گۆرانكارى له‌هۆرمۆندا زۆرجار توشى لاوازى سێكسیت ده‌كاته‌وه‌ .
• خووى پیاوان : نهێنى خووى پیاوان ، ئه‌نجامدانى خووى نهێنى له‌ پیاواندا هۆكارێكه‌ واى لێ ده‌كات بێ بوونى هاوسه‌ره‌كه‌ى حه‌ز و ئاره‌زووى خۆى تێر بكات .
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێم : پیاسەکردن و ڕاگرتنی سەگ حەرامە

ڕێژنە میدیا ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکا ڕاگرتن و پیاسەکردن لەگەڵ سەگ دا ...