جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

بڕیارە ئەمڕۆ، پێنجشەممە جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ کۆببێتەوە و رۆژى شەممەى داهاتوش جڤاتى نیشتیمانى کۆدەبێتەوە.

دەرباز محەمەد، سکرتێرى کاروبارى ژورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: “سێ تەوەرى گرنگ گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێن، ئەوانیش؛ خۆ نوێکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە، هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردن لە حکومەت لەگەڵ سیاسەتى گۆڕان لەبارەى روداوەکانی عێراق و رۆژئاواى کوردستان”.

روونیشیکردەوە، هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردنیان لە حکومەت دەکەن، هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەوەی چۆن لە ماوەیەکى نزیکدا ئەو پۆستانە بە کەسانى شایستە پڕ بکەینەوە کە بەرکەوتەى گۆڕانن بۆ ئەوەى بتوانن لە ماوەى سێ ساڵى داهاتودا، نوینەرایەتییەکى باشى خەڵک بکەن و کاروبارى حکومەت بە سودى خەڵک بشکێتەوە.

رۆژی 14ی ئەیلولی ئەمساڵ، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوەو رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵبژارد، پێشتریش بڕیاری ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و رێكخستنەوەی بزوتنەوەكەی دا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...