پۆلیسی سلێمانی : لەسەر سکاڵای چەند ھونەرمەندێک کەسێک دەستگیرکرا

ڕێژنە میدیا

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات بە تۆمەتی تەشھیر و ناوزڕاندنی چەند ھونەرمەندێک کەسێکیان دەستگیرکردوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی :-

 

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تەشهیر و ناوزڕاندنی بەچەند هونەرمەندێك كردبوو .

دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێك سكاڵا لەسەر تۆمەتبارێکی نادیار تۆمار دەكەن كە لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەکانەوە ناویان زڕێنراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونێكی وردو ئاشكراكردنی تۆمەتبار توانرا (م ، أ ، ج ) لەدایكبوی 1992 دانیشتوی شاری هەولێر لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی كورد: كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار دژی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی هەرێمن

ڕێژنه‌ میدیا   په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای جه‌ژن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستی توندیان ...