بەو 10 خۆراكەی یارمەتی دەرن بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ئاشنابە …

ڕێژنە میدیا

 بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەوابە، 10 جۆر خۆراك زۆر كاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو مرۆڤانەی دەیانەوێت بەشێوەیەکی دروست کێشی جەستەیان دابەزێنن، بەبێ ئەوەی زیان بە هەندێک شوێنی جەستە بگەیەنێت.

ئاماژە بەوە کراوە؛ ئەگەر بۆ كەمکردنەوەی کێش بەردەوام لەسەر ئامێری ڕاکردن وەرزش بکرێت، هێشتا بە ئەندازەی ئەوە ١٠ خۆراکە ڕۆڵی دابەزاندنی کێشی مرۆڤدا نابێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەگەر مرۆڤەکان ئامانجیان دابەزابدنی کێشیان بێت ئەوا لە بەکارهێنانی ئەم خۆراکانەش سوود دەبینن ، ئەوەش سەلمێنراوە کە نانی بەیانی دەورێکی کاریگەری هەیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

كالیسیۆم
كالیسیۆم سەرەڕای ئەوەی بۆ پێست و ددان بەسودە، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئێسكی مرۆڤه‌،هەروەها واش دەکات کۆنتڕۆڵی لەش بکرێت لەکاتی برسی بووندا و چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

سێو
وەك پزیشكێك وایه‌ بۆ لەش، خواردنی سێوێك بەشێوەیەکی ڕۆژانە، خانە چەوریه‌کانی لەش لەناو دەبات، ئەمەش ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە کەمکردنەوەی کێشی لەش.

گوێز
گوێز بەیەکێك لە خۆراكه‌ سروشتێكان دادەنرێت كە سودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، ده‌بێته‌هۆی هەستكردن بە تێربوون و خواستی خواردنی خۆراكی زۆر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پاقلە
پاقلە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڕێژەی چەوری کەم دەکاتەوە، بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش.

زەنجەفیل (زه‌نجه‌بیل)
زەنجەفیل چەند پێکهاتەیەکی تایبەتی تێدایە کە سودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، پاش هه‌رسبونی، پێكهاته‌كانی ده‌چنه‌ خوێنه‌وه‌ و سود به‌ دڵ و جێگیركردنی رێژه‌ی چەوری خوێن سودی ده‌بێت.

شۆفان
خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا و لە دوای وەرزشكردن، کێشی لەش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا داده‌به‌زێنێت، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر ماده‌ی كاربۆهێدرات له‌ پێکهاتەكه‌یدا.

چای سەوز
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆكاره‌كانی توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی زۆری چه‌وری له‌خوێندا و زۆرێك له‌ پزیشكانی بواری فیسیۆلۆژی بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌ به‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌ سروشتیه‌كانیان داناوه‌.

بیبەری تون
گەدە بەهێز دەکات و خانە شێرپەنجەیەکان لەناو دەبات، ڕێژەی چەوری دەتوێنێتەوە به‌تایبه‌تی كاتێك رێژه‌ی تونییه‌كه‌ له‌ئاستێكدا بێت كه‌ ئارەق به‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

ئاو
هەرسکردن چالاک دەکات و سەر ئێشە کەمدەکاتەوە و سودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی كێشی زیاده‌ی لەش.

هێلکە
بڕێکی زۆر وزە و مادەی ئاسنی تێدایە، سودێکی زۆر باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش ئەگەر بە کوڵاوی بخورێت، ده‌بێته‌هۆی هه‌ستكردن به‌تێریی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سوودی ئەم کەوانەیە چیەو جۆری ڕەنگەکەی چیمان پێدەڵیت ؟؟

ڕێژنە میدیا / ڕازە عومەر   ئەگەر ڕەنگی کەوانەکە شین باو بوو نەخۆشی شەکرەت هەیە ...