ئافرەتى کەم خەو شەڕانییە

ڕێژنە میدیا

ئەگەر پیاو نایەوێت شەڕو کێشە لەنێوان خۆى و ژنەکەیدا ڕووبدات، ئەوا پێویستە وازی لێبهێنێت، تا بەباشى بخەوێت.

شارەزایانى ئەمریکا لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرایانکردووە، ئەو ئافرەتانەى کە بەتەواوى ناخەون و کێشەى کەم خەوییان هەیە، بەبەردەوام شەڕ لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا دەکەن و کەسانێکى شەڕانییان لێدەردەچێت، بەڵام پیاوان ئەو کێشەیان نییە و کەم و زۆرى خەو کاریگەرى ناکاتە سەریان و کێشە دروست ناکەن.

شارەزایانى ئەمریکا ئەو لێکۆڵینەوەیان لەسەر چەندین ئافرەت ئەنجامداوە و دەریانخستووە، ئەو ئافرەتانەى کە بەباشى دەخەون و کێشەى کەم خەوییان نییە، ئەوا هیچ شەڕ و کێشەیەک لەژیانى خێزانیاندا نییە و شەڕ نانێنەوە بەبێ هۆ، بەڵام لەئافرەتە کەم خەوەکاندا، ئەو حاڵەتە بەتەواوى پێچەوانە دەبێتەوە و ئافرەتەکان شەڕانى دەبن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێم : پیاسەکردن و ڕاگرتنی سەگ حەرامە

ڕێژنە میدیا ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکا ڕاگرتن و پیاسەکردن لەگەڵ سەگ دا ...