ئەو خواردنانەی ئەبنەهۆی کلۆربونی ددانەکانت

ڕێژنە میدیا

 

زۆرجار زۆربه‌مان شه‌وانه‌ هه‌ست به‌ئازارى ددان ده‌كه‌ین و زیاتر له‌كاتى چوونه‌ نێو جێگه‌دا زۆركات ددان ده‌ست ده‌كات به‌ ئازار و جووڵه‌ .
دیاره‌ ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواردنى شیرینى و سارده‌مه‌نى و خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان كار له‌ددانه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆى بۆشایى كردنى  ددانه‌كان و وورده‌ وورده‌ كون بونیان و كلۆر بونیان ،به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گرنگى ناده‌ن به‌پاك و خاوێنى ددانه‌كانیان و ددان ناشۆن .
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ددانانه‌ى كه‌پڕكراونه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى كلۆر تر نه‌بن ، زیاتر پێویستییان به‌ خزمه‌ت كردنه‌ و نابێت  پشت گوێ بخرێن ، به‌خواردنى شیرینى و سارده‌مه‌نى  ڕاسته‌وخۆ كار له‌و ددانانه‌ ده‌كات و یان خواردنى شتى ڕه‌ق به‌و ددانانه‌ ، ده‌بێته‌ هۆى شكانى چوارده‌وورى ددانه‌كانت ،چونكه‌ وه‌كو جاران ئه‌و ددانه‌ پڕكراوانه‌ تۆكمه‌ نامێنن به‌ڵكو  ناسكتر ده‌بنه‌وه‌ و زۆرجاریش پڕكراوه‌كه‌ى دێته‌ ده‌ره‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ شیرینى به‌و ددانانه‌ت مه‌خۆ و زیاتر پێویستییان به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ڕۆژێكدا دووجار ددانت بشۆیت.
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سوودی ئەم کەوانەیە چیەو جۆری ڕەنگەکەی چیمان پێدەڵیت ؟؟

ڕێژنە میدیا / ڕازە عومەر   ئەگەر ڕەنگی کەوانەکە شین باو بوو نەخۆشی شەکرەت هەیە ...