“سڵاو بابە..سڵاو شیرینەکەم” دوای چوارساڵ لە مردنی باوکی نامەیەک بۆ ژمارەکەی دەنێرێت و وەڵام دەدرێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

کچێکی بە رەگەز ئەمریکی  دوای لەدەستدانی باوکی، هەمو رۆژێک بۆ ماوەی چوار ساڵ نامە بۆ ژمارە کۆنەکەی باوکی دەنێرێت و لە چوارەم ساڵیادی مردنی باوکیدا، لەلایەن ژمارەکەوە وەڵام دەدرێتەوە.

چاستیتی پاترسن-ی تەمەن 23 ساڵ، دانیشتوی ویلایەتی ئارکانساس، دوای چوار ساڵ لە مردنی باوکی بەردەوام رۆژانە نامەی بۆ ژمارەکەی باوکی ناردوە و لە بارودۆخی رۆژانەی خۆی  و خێزانەکەی ئاگاداری کردوەتەوە، وەک هەوڵێک بۆ زاڵبون بەسەر ئەو بارودۆخە دژوارەی دوای لەدەستدانی باوکی بەسەری هاتوە، لە چوارەم ساڵیادی مردنی باوکیدا توشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک لەلایەن ئەو ژمارەیەوە  وەڵام دەدرێتەوە.

 

ئەوەی زیاتر جێی سەرسوڕمانە، ژمارەکە لە وەڵامی نامەکەی پاترسندا ئاماژە بەوە دەکات کە کچێکی لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.

پاترسن لە نامەیەکی دورودرێژدا کە سکرینشۆتەکەی لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردوەتەوە لە چوارەمین ساڵیادی باوکیدا نامەیەکی بۆ ژمارەکەی نوسیوە” سڵاو بابە، 
ئەمرۆ دەبێت بە چوار ساڵ کە من تۆم لەدەستدا، رۆژێکی سەختە، یەک رۆژ نیە من بیری تۆ نەکەم…”.

لە وەڵامی نامەکەدا، ژمارەکە وەڵامی پاترسن دەداتەوە و  دەنوسێت” سلاو شیرینەکەم، من باوکت نیم، بەڵام ماوەی چوار ساڵە نامەکانی تۆم بەدەست دەگات، من ناوم برادە و لە مانگی ئابی 2014 دا کچەکەم لەدەستدا..”

لە درێژەی نامەکەدا براد، باس لەوە دەکات کە نەیویستوە توشی نائومێدی بکات و وەڵامی نامەکانی بداتەوە، هاوکات دلی خۆش بوە بەوەی لە شوێنی کچەکەی نامەی بۆ ناردوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خانمە هونەرمەندی کورد : کۆمسای دەدرێتە دادگا

ڕێژنە میدیا خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد کۆمسای، دەدرێتە دادگا و لەو بارەیەوە ڕەخنەی توند دەگرێت ...