سوود و زیانه‌كانی بنێشتی كوردی بۆ ده‌م و ددان بزانه‌

ڕێژنە میدیا

 

ده‌بێته‌ هۆی پاك بوونی ده‌م و ددان

سووده‌كانی Advantages :

1- كاریگه‌ری له‌ سه‌ر كلۆری ددان و پووك :

 

جوینی بنێشتی بێ شه‌كر (suger free) بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 20 خووله‌ك ، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ددان تا ڕاده‌یه‌ك له‌ كلۆربوون ده‌پارێزێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ده‌ردانی لكاو بۆ ناوو ده‌م به‌مه‌ش ترشی ناوو ده‌م ، كه‌م ده‌بێته‌وه‌ هاوسه‌نگی درووست ده‌بێت ، ناهێلێت به‌كتریا گه‌شه‌ بكات و ببێته‌ هۆی كلۆر بوونهه‌روه‌ها ده‌ردانی لكاو ده‌بێته‌ هۆی زۆر بوونی كانزاكان وه‌ك كالیسیۆم و فۆسفه‌یت … به‌مه‌ش چینی ده‌ره‌وه‌ی ددان به‌هێزتر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ربنێشته‌كه‌ شه‌كری تێدابێت سوودی كه‌م ده‌بێت ڕه‌نگه‌ كاره‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ببێته‌وه‌ .

 

2- ده‌بێته‌ هۆی پاك بوونی ده‌م و ددان به‌ڵام هه‌رگیز جێگره‌وه‌ نییه‌ بۆ ددان شووشتن و داوی ددان جونكه‌ بنێشت ،ناگاته‌ هه‌موو كه‌لێن و گۆشه‌كانی ددان به‌ڵام به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ترشی ، كلۆربوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و توێژالی ڕووی ددان پاك ده‌كاته‌وه‌ .

 

كه‌م كردنه‌وه‌ی ووشكی ناو ده‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناو ده‌م ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی زۆر ده‌ردانی لكاو ،به‌مه‌ش ووشكی ده‌م كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا بۆنی ده‌م كه‌متر ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ یان ده‌میان ووشكه‌ به‌كاری بهێنن .

 

4 –كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووشانی مینای ددان : سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ڕووشانی ددان بریتیه‌ له‌ زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ ترشی زۆریان تێدایه‌ چونكه‌ Ph ی لكاو كه‌متر ده‌بێت له‌ 5.5 به‌مه‌ش ددان داده‌روشێ به‌ڵام بنێشتی بێ شه‌كر باره‌كه‌ هاوسه‌نگ ده‌كات و ترشی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، ددان له‌ ڕووشان ده‌پارێزیت .

زیانه‌كانی بنێشت

زۆر به‌كارهێنانی بنێشت ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه‌ :

 

1- كێشه‌ بۆ هه‌ردوو جوومگه‌ی شه‌ویلاك درووست ده‌كات : به‌كارهێنانی بنێشت به‌ به‌رده‌وامی به‌تایبه‌ت به‌یه‌ك لاده‌م ، ده‌بێته‌ هۆی تێكچوون و كێشه‌ درووست كردن بۆ جوومگه‌كانی شه‌ویلگه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ژانه‌ سه‌ر و ئازاری گوێیه‌كان و ڕه‌قبوونی ماسوولكه‌كانی جوین .

 

2- ئه‌گه‌ر بنێشت شه‌كری تێدا بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆربوونی ددان هه‌یه‌ :

 

3- كێشه‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس درووست ده‌بێت : زۆر به‌كار هێنانی بنێشت ده‌بێته‌ هۆی هه‌وا دزه‌پێكردن و و ژانه‌ سك و سكچوون .

 

چۆنییه‌تی بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه‌ چۆن به‌كار بهێنین :

 

بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتیان باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره‌ كه‌ زایلیتۆل تێدا بێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ كێشه‌ له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌بێت.

سووده‌ گشتیه‌كان :

 

1- وا ده‌كات مێشك باشتر كار بكات و ووریا و به‌ئاگا بین .

 

2 – دڵه‌ راوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

 

3 –كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ئارازووی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ …هتد .

 

چۆن بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه‌ چۆن به‌كاری بهێنین :

بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتیان  باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره‌ كه‌ زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ كێشه‌ له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه‌.

ڕێنمای بۆ به‌كارهێنانی بنێشت

 

1- بنێشته‌كه‌ بێشه‌كر بێت …زایلیتۆل تێدا بێت .

 

2 –پێویسته‌ بنێشتی بێ شه‌كر كه‌متر له‌ 20 خووله‌ك به‌كار بهێت و به‌ به‌هه‌موو لایه‌كی ده‌م بجوێندرێ .

 

3- وا باشتره‌ كه‌مێك دوای خواردن به‌كار بهێندرێت .

 

4 – وا باشتره‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی 7 ساڵ دایك و باوك دڵنیا بن له‌ منداڵاكه‌یان نه‌بادا  به‌ هۆی قوتدانی بنێشته‌كه‌ ، تووشی كێشه‌ بێت .

 

وه‌رگێڕانی م/ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سوودی ئەم کەوانەیە چیەو جۆری ڕەنگەکەی چیمان پێدەڵیت ؟؟

ڕێژنە میدیا / ڕازە عومەر   ئەگەر ڕەنگی کەوانەکە شین باو بوو نەخۆشی شەکرەت هەیە ...