پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

هۆکار چیە و بۆچی کاتێک ئۆتۆمبیلەکەت بە خێرای لێدەخوریت سوکان دەلەرزێت ؟

ڕێژنە میدیا

نووسینی/ کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی

ئەمجارەيان باسى لەرزينى ئۆتۆمبێل ياخود لەرزينى سوكانى ئۆتۆمبێل لە خێراييە جياوازەكانداو هۆكارەكەى ڕوون دەكەينەوە

یەکەم:
ئەگەر هاتوو لەكاتى لێ خورينى ئۆتۆمبێلەكەتدا بە خيراى نيوان 60…120 كم/سەعات. دەڕۆشتيت و هەستت كرد سوكانى ئۆتۆمبێلەكەت دەلەرزيت ياخوت سەيارەكەت لەرزينى تيدايە ئەوا بێگومان كێشەلە ويلەكانى پێشەوەى ئۆتۆمبێلەكەتدا هەيە واتە بلانص و ميزانيەيان باش نيە ياخود بلانص و ميزانيەى تايەكانت ياخود وييلەكانت خواربوون ياخوت كێشەيان تيدايە ياخود تايەكانت خواربوون.

دووەم:

ئەگەر لەكاتى لى خورينى ئۆتۆمبێلەكەتدا بەخێرايى 120كم/سەعات بەرەو سەر دەڕۆيشتيت و هەستت كرد سوكانى ئۆتۆمبێلەكەت ياخود كوشنەكانى كەوتنە لەرزين لەكاتى رويشتندا لەو خيراييەدا ئەوا دڵنيا بە كێشە لە بەشى دواوەى ئوتومبيلەكەتدا هەيە واتە يان بلانص و ميزانيەى ويلەكان ياخود تايەكانى دوواوە تەواو نيە ياخود خواربوون یان تايەكانت يا ويلەكەت كێشەى تيدايە.

سێیەم:
ئەگەر هاتوو لەكاتى لى خورينى ئۆتۆمبێلەكەتدا بە خێرايى 60 كم/ لەسەعاتدا بەرەوسەرەوە دەرويشتيت . كە قاچت خستە سەر ئيستۆپى ئۆتۆمبێلەكەت و هەستت كرد لەرزين هەيە ئةوا دڵنيا بة كێشەت لة فلنجەكانى ئۆتۆمبێلەكەتدا هەيە يان خواربوون ياخود بەكەڵك نەماون جا پيشەوە بێت يان دوواوە….

چوارەم:
ئەگەر هاتوو لەكاتی لی خوڕینی ئۆتۆمبێلەكەت بە خێرای ( 60 ) كم لەسەعاتكێدا . بەرەو سەرەوە ئۆتۆمبێلەكە كەوتە سەر هەزە لەزینی هەموو ئۆتۆمبێلەكە ئەوا بزانە كەوا درایف شەفتی بەشی ناوەوە خراپ بووە واتە سەری گێرەكە پێوستە بە كاملی بیگۆڕی