ئایا لە ڕووی شەرعیەوە لە کاتی دەستگیرانداریدا سەرجێی ( سێکس ) ڕێگەپێدراوە ؟

ڕێژنە میدیا

زۆرجار ئەوە دەبێتە پرسیار لای گەنجان کە ئایا لە ڕووی شەرعیەوە لە کاتی دەستگیرانداریدا سەرجێی ڕێگەپێدراوە؟ بەو پێیەی لە پاش مارەبڕین دەبنە حەڵاڵی یەکدی .

  بەوتەی مامۆستا ئەحمد قامیشی لە پاش ماربڕین هەموو جۆرە لێکنزیکبونەوەیەک لە ڕووی شەرعیەوە لە نێوان دەزگیرانەكاندا رێگەپێدراوە، بەڵام ئەم مامۆستا ئاینە دەڵێت”باشتروایە لێکنزیکبونەوەکە سنورداربێت، واتە نەگاتە سەرجێیکردن، چونکە  ئەو ماوەیە كاتێكی هەستیارە و كوڕ و كچ و گەر لەگەڵ یەکدی نەگونجان دەرفرتێکی باشتر هەیە بۆ ئەوەی لێکجودا ببنەوە”

 مامۆستا ئەحمەد قامیشی ئاماژە بەوەشدەدات کە هەرچەندە سەرجێی لە ماوەی دەزگیراندارێتییدا ڕێگەپێدراوە، بەڵام زۆرجار هەبووە کە كێشەی گەورەی لێكەوتوەتەوە، چونکە بە وتەی ئەو”حاڵەت هەبووە کە کچەکە لە قۆناغی دەتگیرانداریدا بوەتە ژن، بەڵام هاوسەرگیرییەكە سەرکەوتوو نەبووە و کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوادا هاتووە، هەربۆیە باشتر وایە خۆتانی لێبپارێزن”

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئایا ماچ و دەست بازی و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزان لە ڕەمەزاندا ڕێگەپێدراوە ؟

ڕێژنه میدیا   ماچ كردن و دەسبازی پیاو لە گەڵ خێزانیدا بە بێ جیماع كردن ...