منداڵێکی قەزای پێنجوێن چەند ڕۆژێکە لە ماڵ چۆتە دەرەوە و تا ئێستا بێ سەر و شوێنە

منداڵێکی قەزای پێنجوێن کە خوێندکاری پێنجی سەرەتاییە و ناوی “ڕێکان جلال محمود ” لە دایک بووی ساڵی 2005 ە دوای ھاتنەوەی لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە دوای خواردنی ژەمی نیوەڕۆ ڕۆشتۆتە دەرەوە و بێ سۆراغە ، برای ناوبراو لە لێدوانێکی دا بۆدواڕۆژ ڕایگەیاند : براکەمان ماوەی چەند ڕۆژێکە دیار نیە و ھەواڵی نازانین ، براکەی ڕێکار دەڵێت پۆلیس و ئاسایش مان لێ ئاگادار کردۆتەوە وکێشەی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ کەسدا نیە و ھیچ کەسێک دوژمنمان نیە ، دواکارین لە ھاوڵاتیان لە ھەر شوێنێک ئەم برایەی ئێمەتان بینی یا بە ر جۆرێک لە جۆرەکان ھەواڵیتان زانی وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە (07716072929) .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...