سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یه‌كێتی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد

ڕیژنە میدیا

سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه‌، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەكەمی 2019، سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یه‌كێتی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

سەڵاح رەنجدەر ناوی تەواوی سەڵاح ئیسماعیل-ە و تەمەنی 58 ساڵە و پێشتر بەرپرسی كۆمیتەی چەمچەماڵی یەكێتیش بووە.

سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر، ماوه‌ی پێنج مانگ بوو به‌ ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌یناڵاند و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...