هۆکار چیە و بۆچی دوای ماوەیەک ژن و مێرد لەیەک دەچن ؟

ڕێژنە میدیا

یەکێک لە سەیر و سەمەرەکانی ھاوسەرگیری ئەوەیە کە دوای ماوەیەک لە پێکھێنانی ژن و مێرد سرووشتیان وەک یەکی لێدێت.
توێژەرانی دەروونی باس لەو حاڵەتە دەکەن و پێیان وایە کە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی رێز و پێزانینیان بۆ یەکتر و ئەوەش بۆ چواردەور وادەردەکەوێت ھەمان سرووشتیان ھەبێت، ھەروەھا لێکچوونێکی زۆر لەنێوانیاندا مانای خۆشەویستییەکی زۆری نێوانیانە و ژیانێکی زۆر ئارام پێکەوە بەسەر دەبەن و ھیچ کات لەیەک تووڕە نابن.
ھاوکات توێژەران تاقیکردنەوەیان لەسەر ھاوسەرەکان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی دوای ماوەیەک لە ھاوسەرگیری لەیەک چوون زۆر دڵخۆش بوون و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ یەک بوون و تا کۆتایی تەمەنیان بەخۆشەویستییەوە ژیاون.

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

له‌ گوندێكی كوردستان نابینایه‌ك به‌هۆی ماره‌به‌جاشه‌وه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 250 ژندا كردووه‌

ڕێژنە میدیا    ماڵپه‌ڕی  سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی ئەمڕؤ بڵاوی کردەوە کە لە گوندیکی کوردستان نابینایەک ...