ئایا پارووی بچووك مرۆڤ تێر دەكات یا گەورە ؟

ڕێژنە میدیا

هەركەسێك دەیەوێ رێجیم بكات و ناتوانێ دەست لە خواردن بە دیار تەلەڤزیۆنەوە هەڵبگرێت، پێویستە لەسەری خۆی فێری پارووی بچووك بكات، ئەمە نوێترین ئامۆژگاری پزیشكەكانە زانكۆی فاجینجنی هۆڵەندی بە پشت بەستن بە تاقیكردنەوەیەك لەسەر 53 كەس پێیگەیشتوون.
توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا گەیشتنە ئەوەی كە ئەگەر كەسەكە پارووی بچووك بخوات، دەتوانرێ بڕی 30 لەسەدی خۆراك كەمبكرێتەوە.
توێژەرەكان لەسەر بنەمای پشت بەستن بە توێژینەوەیەكی‌دیکە، تاقیكردنەوەكەی خۆیان كرد كە دەڵێ مرۆڤ لە كاتی سەرنجدان لەشتێكی دیکە زۆرتر دەخوات و پارووەكانی گەورەترن، بەڵام تاقیكردنەوەی زانا هۆڵەندییەكان، پێچەوانەی ئەوەی پێشاندا بەو مەرجەی مرۆڤ پارووەكانی بچوك بكاتەوە.
ئەم توێژەرانە، بەشدارانیان بە سەر سێ بەشەدا دابەش كرد و لە كاتی تەماشاكردنی تەلەڤزیۆندا، بۆ هەر كۆمەڵەیەك خواردنێكیان دانا و یەكەمیان بە مڵاكی بچووك و دووەمیان بە مڵاكی گەورە و سێیەمیان بەئارەزووی خۆیان بۆ خواردن سەرپشك كران.
دەركەوت ئەو كەسانەی بە مڵاكی بچووك نانیان خواردووە زووتر هەستیان بە تێری كردووە و لەوانی‌ دیکە كەمتریان خواردووە.

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کامیان تەندرووسترە تەختە یان پلاستیک بۆ لەتکردنی سەوزە لەسەری

ڕێژنە میدیا توێژینەوەیەک روونیکردۆتەوە کەتەختە باشتر و پاکترە بۆ بەکارھێنانی بۆ لەتکردنی سەووزە و میوە ...