دوایین زانیاریەکان لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژائاوای کوردستان لە ڕێژنەوە بزانە

ڕێژنە میدیا

  3:40  روانگەی سوری: تائێستا 74 چەکداری سەربە هێزە کوردییەکان و 49 ئەندامی هێێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کە تورکیا پشتیوانییان دەکات کوژراون.

3:25 تونس: داوادەکەین هێرشەکەی تورکیا رابگیرێت

3:25 تونس: هێرشەکەی تورکیا قەیرانی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات

3:15 ئیمارات: ئیدانەی دەستدرێژی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا دەکەین

3:10 سعودیە: داوادەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بکات

3:05 سعودیە: دەبێت میلیشیا بیانییەکان سوریا چۆڵبکەن

3:00 ئیمارات: داوادەکەین سەرجەم هێزە بیانییەکان لەناو خاکی سوریا بچنە دەرەوە

3:00 وەزیری دەرەوەی میسر: پێویستە لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆسەر سوریا کۆتایی پێبهێنرێت

2:55 ئوردون: پێویستە سەروەری خاکی سوریا پارێزراوبێت

2:50 ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی: ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکەین

2:45 کۆمکاری عەرەبی: تورکیا دەیەوێت بەشێک لەخاکی سوریا داگیربکات

2:45 کۆمکاری عەرەبی: تورکیا دەیەوێت گۆڕانکاری دیموگرافی لەناوچەکە ئەنجامبدات

2:35 کۆبونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا دەستیپێکرد

2:35 هەسەدە: شەڕ لەسەرێکانی بەردەوامە

2:30 تورکیا: ترسی گۆشەگیرکردنمان نیە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە

2:30 میسر: هێرشەکەی تورکیا دوژمنکارییەکی رونە

2:00 هەسەدە رەتیدەکاتەوە ناوەندی شاری سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆنترۆڵکرابێت

1:30 پوتین: پێویستە هێزی بیانی لەسوریادا نەمێنێت

بۆ چوارەم رۆژی لەسەریەک لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، تا دێت ژمارەی ئاوارەبونی هاوڵاتیانی ئەو بەشەی کوردستان زیاتردەبن و ژمارەی شەهید و بریندارەکانیش زۆرتر دەبن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...