بەپەلە : فەرەنسا بۆردوومانی پێگەکانی سوپای تورکیای کرد

 

ڕێژنە میدیا

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە فەرەنسا بۆردوومانی جەند پێگەیەکی سوپای تورکیای کردووە لە ڕۆژئاوا و ئەوەش وەکو کاردانەوەیە دژی بۆردوومانکردنی پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا چەند پێگەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.

لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا دوو سەربازی فەرەنسا برینداربوون و ئەمریکییەکیش گیانی لەدەستدا کە لەچوارچێوەی سوپای هاوپەیمای نێودەوڵەتیدا بوون.

ئاژانسی “هەدەف ئەلئەخبار” بڵاویکردەوە کە درەنگانێکی ئەمشەو فەرەنسا لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوەی تورکیادا بۆردوومانی چەند پێگەیەکی سوپای تورکیای کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆردوومانەکە لە نزیک کۆبانێ بووە و بەهۆیەوە زیانی گیانی بەر سوپای تورکیا کەوتووە.

تا ئێستاش میدیاکانی تورکیا هێج زانیارییەکیان سەبارەت بەو بۆردوومانە باونەکردووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کاتژمێر ٤:٢٠ سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و لە یەکەم قۆناغدا بە بۆردوومانی چەند ناوچەیەک دەستیپێکرد و پاشان دەستی بە هێرشی زەمنیی کرد.

تورکیا بەبیانووی دروستکردنی ناوچەی ئارام هێرشیکردووە و ناوی لە هێرشەکە ناوە “ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی”.

تورکیا چەند ساڵێکە بەنیازی ئەنجامدانی ئەو هێرشەیە بەڵام ئەمەریکا ڕێگری لێدەکرد و ڕازی نەدەبوو تورکیا ئەو کارە بکات.

سەرئەنجام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا سوپاکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.

کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوا وا لێکدرایەوە کە ئیدارەی کۆشکی سپی قایلبووە بە هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ١٥ وڵات پێکدێت هەوڵیدا بە پڕۆژە بڕیارێک داوای ڕاگرتنی هێرشی سەر ڕۆژئاوا بکات بەڵام ئەمریکا و روسیا و چین دژی پڕۆژە بڕیارەکە وەستانەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاوا و تا ئێستا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجامداوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە لەماوەی تەنها دوو ڕۆژی هێرشەکەی سەر ڕۆژئاوادا ٧٠ هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون.

ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە و دوای چەندین خۆپیشاندان دژی ڕژێمی سوریا کەوتە دەست هێزە کوردەکان.

لە ڕۆژئاوا سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پیادە دەکرێت کە لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەڵقوڵاوە.

هەر لە سەرەتاوە تورکیا وەکو هێزێکی “تیرۆرست” و درێژکراوەی پەکەکە، هێزە کوردیەکانی سوریای ناساندووە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...