توركیا : هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بە ئامانجدەگرێت

ڕێژنە میدیا

ئاژانسێكی سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لەمیانی بۆردومانی ناوچەكانی باكوری فوراتدا هێزێكی تایبەتی ئەمریكی بە ئامانجگرتوە و پێدەچێت بە هەڵە ئەو كارەی ئەنجامدابێت.

بەپێی زانیاریەکان  کەمێک لەمەوبەر چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كۆبانێ نیشتنه‌وه‌ و پێده‌چێت سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئارام بگوازنه‌وه‌.

پێگەی نیوزویك-ی ئەمریكی رایگەیاند، لە چوارچێوەی بۆردومانكردنی ناوچەكانی باكوری فورات لە لایەن سوپای توركیاوە، هێزەكانی توركیا ناوچەیەكیان بۆردومانكردوە كە هێزێكی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی تێدابوە.

پاش هەڕەشەكانی هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بەزاندنی هێڵی سور لە لایەن توركیاوە، ئەمشەو هەینی سوپای توركیا ناوچەیەكی لە كۆبانێ بۆردومانكرد كە هێزێكی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەو ناوچەیەدا جێگیربون، بە گوێرەی زانیاریەكانیش هێرشەكەی توركیا لە ناوچەی مەشتنور بوە، كە دەكەوێتە شاری كۆبانێ.

هاوكات پێش ئاژانسە جیهانیەكان، پێگەكانی تایبەت بە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، سوپای توركیا ناوچەی مەشتنور-ی پێكاوە كە پێگەیەكی تایبەت بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدابوە.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانی گیانی ئەو روداوە نەدراوە، پێگە جیهانیەكانیش دەڵێن هێشتا سەرچاوەی شوێنی روداوەكە نادیارە.

زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...