سوپای توركیا : گرتوخانەیەك بەئامانجدەگرێت كە مەترسیدارترین ئەندامانی داعشی تێدایە

ڕێژنە میدیا

 

لەمیانی لەشكركێشیەكانیدا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا، سوپای توركیا زیندانی جەركین بە ئامانجدەگرێت، كە دەكەوێتە قامیشلۆ و مەترسیدارترین زیندانیەكانی داعش لەو گرتوخانەیدان.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز رایگەیاند، بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر پارێزگای قامیشلۆ بەردەوامە و لەو نێوەندەدا گرتوخانەی جەركین لە رۆژئاوای پارێزگاكە دەكاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكردوە، گرتوخانەی جەركین یەكێكە لەو زیندانیانەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە سەدان ئەندامی رێكخراوی چەكداری داعش-ی تێدا بەندكردەوە.

بە گوێرەی زانیاریەكان، بەرپرسانی گرتوخاەكە رایانگەیاندوە “ئەو زیندانیانەی داعش كە لە گرتوخانەی جەركین-دان، بە مەترسیدارترین چەكدارانی رێكخراوەكە هەژماردەكرێن و بۆردومانەكانی توركیاش كاریگەری دەبێت لەسەر هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو زیندانیانەی داعش”. 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...