توركیا بەچڕی بۆردومانی قامیشلۆ دەكات.. دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی

ڕێژنە میدیا

سوپای توركیا لەرێگەی فرۆكە جەنگییەكانی و تۆپخانەكانیەوە بەشێوەیەكی چڕ دەستیكردەوە بە بۆردومانكردنی شاری قامیشلۆی رۆژئاڤای كوردستان و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تاكو ئێستا نزیكەی 5 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 كەسی دیكەش برینداربون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە بەشێوەیەكی چڕ، سوپای توركیا لەرێگەی فرۆكە جەنگییەكانی و تۆپخانەكانیەوە، بۆردومانی ناوەندی شاری قامیشلۆی رۆژئاڤای كوردستانی دەستپێكردەوە.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، بەهۆی بۆردومانە كوێرانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، سێ هاوڵاتی برینداربون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قامیشلۆ، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستیدا.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی نەخۆشخانەكە تاكو ئێستا 5 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...