بەپەلە : سەرێ كانی: 14 سەربازی تورك كوژران

ڕێژنە میدیا

لەمیانی پێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای توركیا لە ناوچەی سەرێ كانی، 14 سەربازی تورك كوژران.

ئاژانسە هەواڵیەكانی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای توركیا لە شاری سەرێ كانی، 14 سەربازی توركیا لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە كرانە ئامانج و كوژران.

هاوكات پەیامنێرانی مەیدانی ئەو ئاژانسانە ئاماژەیان بەوە كردوە “لە ئێستادا پێكدادانەكان بەردەوامە و جەستەی سەربازە كوژراوەكانی تورك لە شەقامەكانی سەناعیە-ی سەرێ كانی كەوتون”.

 

سەرنجی خۆت بنووسە