هەسەدە : کاردانەوەی خۆیان لەسەر ئۆپراسیۆنەکە ڕاگەیاند …

ڕێژنە میدیا

پاش ئەوەی سەرۆككۆماری توركیا دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات ڕاگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموكرات لەیەكەم كاردانەوەیاندا داوایان لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنێت و جەخت لەوەش دەكەنەوە، هەڕەشەكانی توركیا قبوڵناكەن.

 

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە، وەك یەكەم كاردانەوەیان لە پاش ئۆپەراسیرنەكەی سوپای توركیا بۆسەر رۆژهەڵاتی فوران،  لە ئەژماری خۆی لە توویتەر ئەوە دەخاتەڕوو، بە بیروباوەڕێكی باشەوە بەشدارییان لە رێككەوتنی ناوچەی ئارام كرد لەنێوان ئەمریكا و توركیا.

 

هەسەدە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو رێككەوتنە ئەوانی بێ بەرگری هێشتەوە و داواش  لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵكی بێتاوان بووەستێت. 

 

ئەو كاردانەوەی هەسەدە لەكاتێكدایە، كەمێك بەرلەئێستا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژڵاتی فورات ڕاگەیاند و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش باسیانلەوە كرد، ئۆپەراسیۆنەكە بەهێرشی ئاسمانی بۆ سەرێكانی لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) دەستی پێكدردوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...